مەرڤان بادینی: ڕادەستکردنەوەی مەنبەج بە ئه‌سه‌د خەڵکی ڕۆژاوای نیگەران کردووە

ڕۆژئاوای کوردستان-KDP.info- چاودێرێکی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە (پەیەدە) هاوکاریی تەواوی حکوومەتی سووریا دەکات و دەڵێ: ''ڕادەستکردنەوەی مەنبەج نیگەرانیی لای خەڵک دروست کردووە.''
(مەرڤان بادینی)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''(پەیەدە) ئەو هەموو خەڵکەی لە شەڕی مەنبەج بەکار هێنا و سه‌دان ڕۆڵه‌ی كوردی لێ به‌كه‌شت دا، كه‌چی دواتر بە سانایی ڕادەستی حکوومەتی سووریای کردەوە، هه‌ڵبه‌ت ئەو هەنگاوە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانی ته‌واو نیگەران کردووە. ئاخر ناکرێت خەڵک ڕاپێچی سەربازیی ناچاری بکرێت و، لەولایشەوە و به سه‌فقه‌یه‌كی نادیار بە ئاسانی خاکی کوردستان بدرێتەوە بە حکوومەتی سووریا.''
ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی كه له ڕۆژئاوای كوردستانیش په‌كه‌كه له‌ژێر ناوی په‌یه‌ده هێناویه‌تییه ئاراوه و ده‌مێكه كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئەو چاودێرە سیاسییە گوتی: ''(پەیەدە) کاری لەسەر پەرچەکردار کردووە، لە شنگال شتێک ڕووی داوە، لێرە بارەگاکانی (ئەنەکەسە)ی کردووەتە ئامانج، کە ئەمە له نێوه‌ندی شەقامی کوردستانی ڕۆژئاوا نیگەرانییەکی زۆری لێ کەوتووەتەوە، دەبێ په‌كه‌كه ئەم سیاسەتە بگۆڕدرێت.''
کارزان سەباح هەورامی




