هێنانه‌دی كۆی ئامانجه‌كانی ڕاپه‌ڕین كه سه‌ربه‌خۆیی سه‌ره‌كیترینیانه، وابه‌سته‌ی یه‌كڕیزیی لایه‌نه‌كانه

هه‌ولێر-KDP.info- به‌هاری گه‌لی كورد له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، پێی نایه 26 ساڵه‌ی خۆی. له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ك شاره‌زایانی سیاسی و دیپلۆماسی دووپاتی لێ ده‌كه‌نه‌وه، كورد توانیویه‌تی كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی مێژوویی به‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام له‌وه‌ش نیگه‌رانن كه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه به هۆی په‌رته‌وازه‌یی ناو ماڵی كورده‌وه مه‌ترسییان له‌سه‌ره.
راپه‌ڕینی كورد له كوردستان، رۆژی 5ی مانگی ئازار له شارۆچكه‌ی رانییه‌وه ده‌ستی پێ كرد و هه‌موو شار و شارۆچكه‌كانی گرته‌وه، دواجار له رۆژی 20ی هه‌مان مانگدا، خه‌ڵكی كه‌ركووكیش راپه‌ڕین و شاره‌كه‌یان له ژێر ده‌سته‌ڵاتی به‌عس ئازاد كرد.
(نیازی حه‌مه عه‌زیز) ئه‌و كات له چوارچێوه‌ی شانه چه‌كداره‌كانی 444 چالاكی ده‌كرد و ئه‌ركی نووسینی راپۆرت و بانگه‌وازیی پێ ئه‌سپێردرابوو. ئه‌و شانه چه‌كداره تایبه‌ت بوو به كه‌سانی خوێنده‌وار.
(نیازی) ده‌گێڕێته‌وه كه سه‌ره‌تا كۆمه‌ڵێك گه‌نج له ناو رانیه خۆپێشاندانیان كرد و له‌لایه‌ن ئه‌منه‌كانه‌وه ته‌قه‌یان لێ كرا، به‌ڵام دواتر گه‌نجێك به ناوی (ئه‌رده‌ڵان ئه‌دهه‌م عه‌لی) چه‌كی له ماڵه‌وه هێنا و ته‌قه‌ی له ئه‌منه‌كان كرد. ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "دوای ئه‌وه‌ی (ئه‌رده‌لان) ته‌قه‌ی له ئه‌منه‌كان كرد، من و كۆمه‌ڵێك هاوڕێم ده‌رگای مزگه‌وتی رانیه‌مان كرده‌وه و بانگه‌زامان بۆ خه‌ڵك دا. دوای ئه‌وه، خه‌ڵك خرۆشا و جه‌ماعه‌تی (عه‌لی نه‌بی) ته‌قه‌یان له ئه‌منه‌كان كرد و دوو كه‌سیان لێ كوشتن. دوای ئه‌و رووداوانه، خه‌ڵك وره‌ی به ته‌واوی به‌رز بووه‌وه و ده‌ستیان به سه‌ر سه‌ربازگه‌كان و داموده‌زگه حكوومییه‌كاندا گرت".
ئه‌و كاته‌ی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی رانیه راپه‌ڕین، هه‌موو حزبه كوردستانییه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌ره‌یه‌كی هاوبه‌شدار كاریان ده‌كرد و له‌لایه‌ن (مه‌سعوود بارزانی)یه‌وه كه ئێستا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
(نیازی) ده‌ڵێ، "ئه‌و كات حزبه كوردییه‌كان له ناو به‌ره‌دا هاوئاهه‌نگییان هه‌بوو، ئه‌وان یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ بوون، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین بوو. له سه‌رده‌می راپه‌ڕیندا، به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تییان له‌به‌رچاو نه‌بوو و ته‌نانه‌ت جه‌ماوه‌ر پێشه‌نگی حزبه‌كان بوون".
له په‌یامی (مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیشدا كه به یادی راپه‌ڕین بڵاو كراوه‌ته‌وه، به روونی ئاماژه به هۆكاری سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینه‌كه كراوه.
له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه "ئه‌و راپه‌ڕینه ئه‌زموونێكی بێوێنه‌ی گه‌لی كوردستانه له یه‌كڕیزی و سه‌ركه‌وتندا. یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كان و پاڵپشتیی گه‌ل، بوو به به‌دیهاتنی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕین".
(مه‌حموود عوسمان) سیاسه‌تمه‌داری كورد، هه‌مان بۆچوونی هه‌یه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه له سه‌رده‌می راپه‌ڕین و پێش راپه‌ڕیندا، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، له پێش حزبایه‌تی بوو.
ئه‌و به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێ، "پێش له راپه‌ڕین و له سه‌رده‌می (مه‌لامسته‌فا بارزانی)یشدا، حزبایه‌تی نه‌ده‌كرا و هه‌موو خه‌باته‌كه له پێناو كوردایه‌تیدا بوو، به‌ڵام ئێسته حزبایه‌تی خراوه‌ته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه".
هه‌رێمی كوردستان و دانیشتووانی، له ماوه‌ی 26 ساڵی رابردوودا هه‌وراز و نشێوی زۆری به خۆیه‌وه بینی و دواهه‌مینیان شه‌ڕ دژی داگیركاری و كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بووه.
وه‌ك وه‌فایش بۆ هه‌مو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورد له باشووری كوردستاندا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاوتووه، ئاماژه دراوه به‌وه‌ی كه "باشترین وه‌فا و وه‌ڵام بۆ راپه‌ڕین و پێشمه‌رگه و قوربانیدانی گه‌لی كوردستان، سه‌ربه‌خۆیی و رزگاریی یه‌كجاره‌كییه. به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه به خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان رابگه‌یه‌نم كه ئایینده‌یه‌كی گه‌ش و رووناك چاوه‌ڕێی وڵاته‌كه‌مان ده‌كات و راپه‌ڕین و خوێنی پێشنه‌رگه و قوربانیدانی گه‌ل به‌رهه‌م و ئه‌نجامی ده‌بێت".
(مه‌حموود عوسمان) له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به گۆڕانكارییه ناوچه‌ییه‌كان، ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ی له حزبه كوردستانییه‌كان هه‌یه كه ئێسته "یه‌كده‌نگ نین و به‌رژه‌وه‌ندیی حزبییان له‌به‌ر چاوه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "ده‌بێ حزبه كوردستانییه‌كان یه‌ده‌نگ و یه‌كڕیز بن و به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سكی حزبایه‌تییه‌وه. كورد ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بێت، هیچ شتێك تایه‌ته‌دی".
زۆربه‌ی چاودێرانی سیاسیی كورد هه‌مان بۆچوونی (مه‌حموود عوسمان)یان هه‌یه. ئه‌وان به‌رده‌وام دووپات له یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كورد ده‌كه‌نه‌وه.
(نیازی حه‌مه‌عه‌زیز) ده‌ڵێ، "له دوای راپه‌ڕین ده‌ستكه‌وتی مێژووییی گه‌وره‌مان تۆمار كرد. ئێسته پێگه و قورساییی كورد له جیهاندا زۆر جیاوازتره له سه‌رده‌می راپه‌ڕین و، له ڕووی دیپلۆماسی و سیاسییه‌وه پێشكه‌وتنی باشمان به خۆیه‌وه بینیوه. ئێسته بۆ پاراستنی هه‌موو ئه‌وانه و سه‌ربه‌خۆییی كوردستان، پێویستیمان به یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كورد هه‌یه".
كاوه جه‌م




