٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

١٥%ی لای ڕاستی مووسڵ ئازاد کراوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێ، تا ئێستا ١٥%ی لای ڕاستی مووسڵ ئازاد کراوە.

(ھاشم بریفکانی)، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییی ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''پرۆسەی ڕزگارکردنی لای ڕاستی مووسڵ بەردەوامە و تا ئێستا چەند گەڕەکێک ڕزگار کراون؛ لەوانە، تەیران و دەواسە. لە لای دیکەشەوە ھێزە عێراقییەکان گەیشتوونەتە دەورووبەری یەرمووک، بەڵام بەھۆی ئەو شەپۆلی بارانەوە پێشڕەوییەکان وەستا بوون، چونکە کەشوھەوا بۆ ھێرشکردن لەبار نەبوو. داعش چەند جارێک ھێرشی کرد، چونکە کەشوھەوا لە بەرژوەندیی ئەوان بوو، بەڵام ھەموو جارێک شکستیان ھێنا و سەرکەوتوو نەبوون.''

(بریفکانی) ڕوونی کردەوە: ''داعش ورەی ڕووخاوە و وەکو پێشوو توانای نەماوە و ژمارەی چەکدارەکانیشی کەم بوونەتەوە، ئەو چەکدارانەی ماویشن، زیاتر چەکداری بیانین.''
(بریفکانی) باسی لەوەش کرد، کە لە دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی لای ڕاستی شاری مووسڵەوە تا ئێستا ١٥%ی ڕزگار کراوە و پرۆسەکەش بەردەوامە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار