دارایی مووچەی مانگی یەکی سەرجەم وەزارەت و دەستەکانی راگەیاند

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی راگەیاند بەم شێوەیەی خوارەوە:
١- ڕۆژى سێشەممە بەروارى ٧/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى پەروەردەكانى (دەرەوەى شارەكان) دابەش دەكرێت.
٢- ڕۆژى چوار شەممە بەروارى ٨/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى پەروەردەكانى (سەنتەرى شارەكان) دابەش دەكرێت.
٣- ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ٩/٣/٢٠١٧، مووچەى خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچەى مانگى ١ى فەرمانبەرانى وەزارەتى شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش دەكرێت.
٤- ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ١٢/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى دیوان و لیواكانى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
٥- ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ١٣/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى یەكەكانى (٨٠ و ٧٠) ى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
٦- ڕۆژى چوارشەممە بەروارى ١٥/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- ئەنجوومەنى ئاسایش.
- فەرماندەى پێشمەرگەى زێرەڤانى.
- فەرماندەى پۆلیسى بەرگرى و فریاكەوتن.
٧- ڕۆژى پێنج شەممە بەروارى ١٦/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- دەزگاى گشتىی ئاسایش.
- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى.
- وەزارەتى دارایی و ئابوورى.
٨- ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ١٩/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى وەزارەتى ناوخۆ دابەش دەكرێت.
٩- ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ٢٠/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتى تەندروستى
- وەزارەتى گواستنەو گەیاندن
١٠- ڕۆژى یەك شەممە بەروارى ٢٦/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار
- وەزارەتى ئاوەدان كردنەوەو نیشتەجێ كردن
- وەزارەتى كارەبا
- وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى
- وەزارەتى سامانە سروشتیەكان
- وەزارەتى پلان دانان
- دیوانى چاودێرى دارایی
- دەستەى مافى مرۆڤ
- ناوچە كوردستانیەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم
- دەستەى ژینگە
- دەستەى وەبەرهێنان
- دەزگاى مین
- دەستەى دەسپاكى
- كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكانى كوردستان
١١- ڕۆژى دوو شەممە بەروارى ٢٧/٣/٢٠١٧، - مووچەى (كەم ئەندامان)ی سەر بە وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەى مانگى ١ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى
- مووچەى فەرمانبەرانى وەزارەتى كارو كاروبارى كۆمەڵایەتى
١٢- ڕۆژى سێ شەممە بەروارى ٢٨/٣/٢٠١٧، مووچەى مانگى ١ى ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت.
- وەزارەتى كشتوكال و سەرچاوەكانى ئاو
- وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان
- وەزارەتى داد
- ئەنجومەنى دادوەرى
- سەرۆكایەتى هەرێم
- سەرۆكایەتى پەرلەمان
- سەرۆكایەتى ئەنجومەنى وەزیران
١٣- ڕۆژى یەك شەممە و دوو شەممە، (٢-٣)-٤-٢٠١٧مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.
١٤- ڕۆژى سێ شەممە و چوار شەممە، مووچەى خانەنشینانی شارستانى دابەش دەكرێت.




