هاووڵاتیان لە سلێمانی و هەڵەبجە؛ پەکەکە بە دەستێکی دەرەکی دەزانن
_-_Copy__2017_03_05_h15m54s28__HK.jpg)
سلێمانی-KDP.info- دوای ئەوەی (پەکەکە) لە کۆمەڵگەی خانەسۆری دەڤەری شنگال پەلاماری پێشمەرگەی ڕۆژی دا و دەیەوێ لە ناوچەکەدا پشێوی بنێتەوە، هاووڵاتیانی سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێن، (پەکەکە) دەستێکی دەرەکییە و بۆ نانەوەی پشێوی خۆی لە دەڤەری شنگال جێگیر کردووە.
ڕۆژنامهنووس، (سهربهست مهنمی) لە سلێمانی بە ماڵپهڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگهیاند: ''چهكدارانی (پهكهكه) له باشووری كوردستان بونهته هۆكاری سهرئێشه بۆ حكوومهت و هاووڵاتییانی باشووری كوردستان، بۆیه وهك ڕۆژنامهنووسێك داوایان لێ دهكهم سنووری خاكی باشووری كوردستان بهجێ بێڵن، تا چیدیكه نهبنه سهرئێشه بۆ هەرێمی کوردستان.''
(سهربهست مهنمی) دەڵێ: ''بوونی (پەکەکە) لە شنگالدا، تەنیا بۆ ئەوەیە کە ڕێگری لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە بکەن و نەهێڵن کوردانی ئێزدی و خەڵکی دیکە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. ئەوەتا هاواری ئێزدییەکان دەبیستین، کە دەڵێن با (پەکەکە) ناوچەکانمان چۆڵ بکات.''
ئەو ڕۆژنامەنووسە دەشڵێ: ''دەبێ (پەکەکە) ئەمەی لەیاد بێت، کاتی خۆی هێزی پێشمەرگە چوونە کۆبانێ و سنووری سێ دەوڵەتیان بڕی بۆ ئەوەی کۆبانێ لە مەترسی ڕزگار بکەن، کەچی دوای تەوابوونی ئەرکەکەیان گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، ئێستاش (پەکەکە) کاری لە شنگال نەماوە و دەبێ چۆڵی بکات.''
هەر سەبارەت بە بوونی (پەکەکە) لە دەڤەری شنگالدا، چالاکی بواری مەدەنی، (بێستون بەشارەتی)، لە سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ: ''(پەکەکە) بۆیە هاتووەتە شنگال، کە داگیری بکات. دەرکەوت ئەوان بۆ هاوکاریکردنی کوردانی ئێزدی نەهاتوون، بەڵکو بۆ داگیرکردنی خاکی ئێزدییەکان هاتوونەتە ناوچەکە.''
(بێستون بەشارەتی) دەشڵێ: ''خۆ ئاشکرایە کە (پەکەکە) دەستێکی دەرەکییە و لەلایەن دوژمنەکانی گەلی کوردەوە پڕچەک کراون و هاوکاری دەکرێن، ئەگەر مەبەستیان خەباتە، بۆ ناچن لە باکووری کوردستان خەبات بکەن.''
(نورەددین بەڵخەیی)ش لە هەڵەبجە، کە خۆی ئەندامی خانەوادەی شەهیدە دەڵێ: ''(پەکەکە) دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکات، هەمیشە شەڕی براکوژی بۆ گەلەکەمان بووەتە ماڵوێرانی، بۆیە نابێ ڕێ بدرێ (پەکەکە) ئەو شەڕە هەڵگیرسێنێت. ئێستا کاتی ئەوەیە، کە بە ڕێبەرایەتیی (سەرۆک بارزانی) هەنگاو بۆ سەربەخۆیی بنێین، (پەکەکە)، کە ئاڵای کوردستان دەسووتێنێت و شەڕ دەنێتەوە، دەبێ لە شنگال دەربکرێت، چونکە ڕەفتارەکانیان لە بەرژەوەندیی دوژمنانی کورددایە.''
هەر سەبارەت بە (پەکەکە)، (ناسیح خارگێڵانهی) لە ههڵهبجه بە ماڵپهڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''دەبێ (پەکەکە) ئەو ڕاستییە بزانێت، کە لەڕووی یاسایی و دەستوورییەوە پارێزگاریکردن لە باشووری کوردستان ئەرکی پێشمەرگەیە، نەک (پەکەکە). ئەوان هاتوون بە ڕێیەکی ناشەرعیدا خۆیان لە شنگال جێگیر کردووە، ئاخر ئەمە ستەمێکی گەورەیە، کە (پەکەکە) دەیکات، بۆیەشە پێشمەرگە بۆ جووڵاندنی هێز پرس بە کەس ناکات و، دەبێ (پەکەکە) لەوە تێبگات و ناوچەکە چۆڵ بکات.''
(ناسیح خارگێڵانهی) دەشڵێ: ''(پەکەکە) چاوی بە سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ئەو پێشکەوتنەی هەرێم هەڵنایەت، کە ئێستا ئیمە بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێین، بۆیە سەرکۆنەی ئەو ڕەفتارانەیان دەکەین و دەبێ ناوچەکە چۆڵ بکەن.''
هێڤیار ههڵهبجهیی




