٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەجات حەسەن: پەکەکە بووەتە سەرئێشە و پێویستە چارەیەکی بۆ بدۆزرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، باشترین چار ئەوەیە، کە (پەکەکە) ناوچەكە چۆڵ بكات و هێزەکانی بگەڕێنەوە شوێنی خەباتی خۆیان، لەوێ كەس دەستیان ناگرێت بۆ خەباتکردن. (سەرۆك بارزانی) و فەرماندەكانی پێشمەرگە، هەموو ئەو نەخشانەیان خوێندووەتەوە و پلانی جەرگبڕیان هەیە بۆ هەموو ئەو كەس و لایەنانەی بیانەوێت نامەردانە لەپشتەوە خەنجەر لە هەرێمەكەمان بدەن و دەستكەوتەكان لەنێو ببەن.

(نەجات حەسەن)، بەرپرسی لقی ١١ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''دەستێك لەپشت (پەکەکە)وەیە،  دەیەوێت دەست بەسەر هەندێك ناوچەدا بگرێت، هەموو ئەو جموجۆڵانە بۆ تێكدانی ئەو بارودۆخی برایەتی و تەبایییەیە، كە سەدان ساڵە لەو ناوچەیەدا هەیە. (پەکەکە) بۆیە كێشە دەنێتەوە، دەیەوێت بە خەڵكی ناوچەكە بڵێت، ئێمەیش هەین، دەیانەوێت دەست بەسەر ناوچەكەدا بگرن و دەیانەوێت خەڵكی ئەو ناوچانە لەژێر دەستی ئەواندا بن، بەڵام ئەوەی ئەوان دەیكەن شتێكی خراپە، سەركردایەتیی سیاسیی كورد، (سەرۆك بارزانی) و فەرماندەكانی پێشمەرگە، هەمووی ئەو نەخشانەیان خوێندووەتەوە و پلانی جەرگبڕیان هەیە، بۆ هەموو ئەو كەس و لایەنانەی كە بیانەوێت نامەردانە لەپشتەوە خەنجەر لە هەرێمەكەمان بدەن و دەستكەوتەكان لەنێو ببەن.''

بەرپرسی لقی ١١ی پارتی گوتیشی: باشترین چارەسەر ئەوەیە، كە هێزەکانی (پەکەکە) ناوچەكە چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە شوێنی خەباتی خۆیان، كە كەس دەستی نەگرتوون، لەوێ خەبات بكەن. بەڵام ئەوان بڕوایان بە خەباتی سیاسی نییە، هەموومان دیتمان هەدەپە ٨٠ كورسی هێنا، لە ئەنجامی هەڵەی ئەواندا بوو بە ٦٠ كورسی، دڵنیام ئەگەر ئەو هەڵانە بەردەوام بن، دەستكەوتەكانی دیكەش لەنێو دەچن. بەڵام بە هەموو شێوەیەك خۆقایمكردنی ئەوان لە هەرێمی كوردستان سەرئێشەیەكی گەورەیە بۆ هەرێم، بۆیە پێویستە هەرچی زووە چارەسەر بۆ ئەو سەرئێشەیە بدۆزنەوە.''

ڕابین شێروانی  

هەواڵی پەیوەندیدار