تەندروستیی ھەولێر: ١٠ برینداری چەكی كیمیایی لە مووسڵەوە گەییشتوونەتە ھەولێر

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر ڕایگەیاند، تاوەكو ئێستا ١٠برینداری چەكی كیمیایی لە مووسڵ گەیەندراونەتە ھەولێر و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
(فاخیر كرمانجی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: "لە ماوەی سێ رۆژی رابردوودا ١٠بریندار لە شاری مووسڵ بە ھۆی چەكی كیمیاییەوە بریندار بوون كە لەلایەن داعشەوە بەكار ھاتووە و، رەوانەی ھەولێر كراون و لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێر چارەسەریان بۆ كراوە".
(كرمانجی) گوتیشی، ئەو كەسانەیش چوار منداڵی یەك خێزانن و ئەوانەی دیكەیش شەش پیاون كە ھاووڵاتیی مەدەنین و و برینەكانیشیان سووربوونەوەی جەستە و تەنگەنەفەسی بووە، بەڵام ئێستا چارەسەریەكان بۆ كراوە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە .
دەشڵێت، رێكخراوی خاچی سووری نێودەوڵەتییش لیژنەیەكی پزیشكیی نارد بۆ لای ئەو بریندرانە و ئەوانیش پشتڕاستیان كردەوە كە داعش چەكی كیمیایی جۆری خەردەلی لە دژی خەڵكی مووسڵ بەكار ھێناوە.
بڵند ئیبراھیم




