سەرۆكی ئەنجوومەنی شنگال: داوامان لە پهكهكه کردووە ناوچەکەمان چۆڵ بکا، کەچی خەڵکمان لێ دەڕفێنێ و تیرۆر دەکا

شنگال-KDP.info- سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی شنگال رایگەیاند، خەڵكی شنگال بڕیار دەدەن كە سەر بە چ لایەنێك بن و داهاتووی ئەوان چۆن بێت و كێ ئیدارەی ئەوان بكات، نەك حزب و لایەنێكی سیاسی.
(وەیس نایف)، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەوە جاری یەكەم نییە پەكەكە كاری خراپ لە سنووری شنگال دەكات، ئێمە داوا دەكەین بە شێوەیەكی ئاشتیانە ناوچەكە چۆڵ بكەن و بگەڕێنەوە ئەو ناوچەی كە لێوەی هاتوونە، بەڵام بەداخەوە رۆژانە كێشە دروست دەكەن و خەڵكی ئێمە دەڕفێنن و تیرۆر دەكەن، هەروەها هۆكارن بۆ نەگەڕانەوەی خەڵكی ناوچەكە، ئێمە داوامان كرد ناوچەكە چۆڵ بكەن، بەڵام ئەوان زیاتر هێزی خۆیان لە ناوچەكە كۆ دەكەنەوە و خەڵكی ئێمە تیرۆر دەكەن، لەگەڵ ئەوەی هەوڵ دەدەن خانەسۆر و هەندێك ناوچەی دیكە لە شنگال و هەرێمی كوردستان داببڕێنن، بەڵام ئەوە جێگەی قبووڵ نییە و ئێمە دژی كردەوەكانی پەكەكە دەوەستینەوە".
(نایف) گوتیشی: "خەڵكی شنگال بڕیار دەدەن كە سەر بە چ لایەنێك بن و داهاتووی ئەوان چۆن بێت، كێ ئیدارەی ئەوان بكات، نەك حزبێك و لایەنێكی سیاسی كە شوێنی خەباتی ئەوان شنگال و هەرێمی كوردستان نییە".
رابین شێروانی




