٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سێ برینداری چەكی كیمیایی لە مووسڵەوە گەیەندراونەتە ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

 

ھەولێر-KDP.info- سێ برینداری چەكی كیمیاوی لە شاری مووسڵەوە بە مەبەستی چارەسەركردن گەیەندراونەتە شاری ھەولێر.

(فاخیر كرمانجی)، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی ھەولێر، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە شاری مووسڵەوە سێ ھاووڵاتی كە بە چەكی كیمیایی لەلایەن داعشەوە بریندار بوونە، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی رۆژئاوای ھەولێر بە مەبەستی چارەسەركردنیان".

(كرمانجی) گوتیشی: "ئەو سێ ھاووڵاتییە پشكنینیان بۆ كراوە و دەركەوتووە كە بە چەكی كیمیایی بریندار بوونە، پێشتریش بریندارمان بۆ ھاتووە، بەڵام لە پشكنینی ئەم جارەدا زۆر بە ڕوونی دیار بوو كە چەكی كیمیایی لەلایەن داعشەوە بەكار ھاتووە".

باسی لەوەیش كرد، لە ئێستادا چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و تەندروستییان تا رادەیەك جێگیرە.

 

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار