٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئاماری یوئێن بۆ ژمارەی قوربانیان لە عێراق لە مانگی شوباتی ٢٠١٧ـدا

سەرچاوە: KDP.info

 

ئاژانسەكان-KDP.info- بەپێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) بڵاوی كردووەتەوە، لە دەرەنجامی كردەوە توندوتیژی و تیرۆریستی و پێكدادانی چەكداری كە لە مانگی شوباتی  ٢٠١٧ـدا روویان داوە، ٣٩٢ هاووڵاتیی عێراقی كوژراون و ٦١٣ كەسی دیكەیش بریندار بوون.

ژمارەی كوژراوانی مەدەنی لە مانگی كانوونی دووەم ٣٨٥ كەسە (هیچیان پۆلیس نین) و بریندارە مەدەنییەكانیش ژمارەیان ٦٠٩ كەسە (هیچیان پۆلیس نین).

ئامارەكانی ئەم مانگە وا دەردەخەن  پارێزگای نەینەوا خوێناویترین پارێزگا بوو بە ٤٥١ قوربانیی سڤیل (٢٠١ كوژراو و ٢٥٠ بریندار)، لە دوای ئەو پارێزگای بەغدا دێت بە (١٢٠ كوژراو و ٣٠٠ بریندار) دواتر ‌ پارێزگای سەڵاحەددین بە (٩ كوژراو و ١٣ بریندار) .

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست یونامی كەوتوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی پارێزگای ئەنبارەوە، تێكڕای ژمارەی قوربانیان لەو پارێزگایە ٨٦ كەس بووە (٤٢ كوژراو و ٤٤ بریندار)، ئەو ژمارەیەیش خراوەتە سەر كۆی گشتیی قوربانیان تا بەرواری ٢٨ـی شوباتی ٢٠١٧.

لەم بارەیەوە نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق (یان كۆبیش)، نیگەرانیی خۆی دەربارەی بەردەوامیی گیانلەدەستدان لە نێو قوربانیانی مەدەنیی عێراقی دەربڕی. هەروەها ئیدانەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعشی كرد كە بە شێوەیەكی بەرنامەبۆداڕێژراو و ترسنۆكانە هاووڵاتیانی مەدەنی دەكەنە ئامانج بۆ ئەوەی پێشڕەوییەكان لە هێڵی پێشەوە سست بكەن، بەڵام هەوڵە بێئەنجامەكانی داعش شكستیان بردووە و نەیانتوانیوە كار لە ویستی خەڵك و حكوومەتی عێراقی بكەن بۆ ڕیشەكێشكردنی تیرۆر.

نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هەروەها گوتی: "هێزەكانی ئاساییش لە پێشڕەویی بەردەوامدان لە شاری مووسڵ و، سەرەڕای هەوڵە ترسنۆكەكانی تیرۆریستان، بە گوێرەی پلانی سەربازیی پێشینە كە فۆكس لەسەر پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی دەكاتەوە لە میانەی ئۆپەراسیۆنەكەدا، حكوومەت و هێزی ئاساییشی عێراقی كار بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی دەكەن و ئێمەیش دووپاتمان كردووەتەوە كە دەبێ ئەوپەڕی هەوڵ و توانای خۆیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی".

 

هەواڵی پەیوەندیدار