ئەلبانیا هێزی سەربازی ڕەوانەی عێراق دەکات
_-_Copy__2017_03_01_h15m41s49__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا، ئەلبانیا هێزی سەربازی ڕەوانەی عێراق دەکات.
بەپێی هەواڵێ (ماڵپەڕی بەلکان ئینسایت) لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەندامانی لیژنەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی، (میمی کۆدهێلی)، وەزیری بەرگریی ئەلبانیا ڕایگەیاندووە، لەسەر داوای ئەمەریکا، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و، وەک بەشێک لە ئۆپەڕاسیۆنە خۆبەخشەکان، جارێکی دیکە وڵاتەکەی ژمارەیەک سەرباز ڕەوانەی عێراق دەکاتەوە.
وەزیری بەرگریی ئەلبانیا ڕاشیگەیاندووە، پڕۆژەبڕیاری حکوومەت لەو بارەیەوە پێشکەش بە پەرلەمان دەکەن، بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی ناردنی هێزی سەربازیی وڵاتەکەیان بۆ عێراق و بەشدارییان بە شێوەیەکی خۆبەخش لە شەڕی دژی چەکدارانی داعشدا.
شایانی باسە، ساڵی ٢٠١٤، وڵاتی ئەلبانیا، وەک ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش چوار کاروان چەک و تەقەمەنیی وەک پشتیوانییەک بۆ شەڕی دژی داعش بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەخشی.




