پێدەچێ ئه‌مەریکا له کۆمسیۆنی مافی مرۆڤی یوئێن بکشێته‌وه

ئاژانسەکان-KDP.info- له‌وانه‌یه (دۆناڵد تره‌مپ) سه‌رۆکی ئه‌مەریکا، وڵاته‌که‌ی له کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکێشێته‌وه، چونکه به گوتەی ئه‌و، ئه‌نجوومه‌نەکە زۆر دژی ئیسرائیله.
به‌گوێرەی (ڕۆژنامه‌ی پۆلێتیکۆ)، تا ئێستا بڕیاره‌که یه‌کلایی نه‌کراوه‌ته‌وه و له دانیشتنی ئه‌م حه‌فته‌یه‌شدا نابێ، به‌ڵام له‌سه‌ر کشانه‌وه له‌و ده‌زگا نێوده‌وڵه‌تییه گفتوگۆ له‌نێوان (دۆناڵد تره‌مپ) و (ڕێکس تیله‌رسۆن)، وه‌زیری ده‌ره‌وه و (نیکی هالی) باڵیۆزی ئه‌مەریکا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستی پێ کردووه. پێیان وایه ئه‌و ده‌زگایه‌ی سەر بە یوئێن، به ته‌واوەتی به باری دژه‌ئیسرائیلدا لای داوه.
لەو بارەیەوە، (مارک تۆنه‌ر)، وته‌بێژی کۆشکی سپی زانیاریی دەرباره‌ی چۆنییەتیی کشانه‌وەکە نه‌داوه، به‌ڵام ڕایگه‌یاندووە، وه‌فده‌که‌یان له دانیشتنی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ی کۆمسیۆنه‌که‌دا به‌ته‌واوی به‌شداریی ده‌کات. ئه‌مەریکا پێی وایه، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤه له هه‌موو وڵاتان زیاتر سه‌رزه‌نشتی ئیسرائیل ده‌کات، ته‌نانه‌ت زیاتر له‌و وڵاتانه‌ی به پێشێلکاریی مافی مرۆڤ ناسراون؛ وه‌ک سووریا و ئێران.




