سه‌رۆکی ئه‌مریکا پلانی به‌رگری بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرا کرد

هەولێر-KDP.info- (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆکی ئه‌مریکا پلانی به‌رگری بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکرا کرد و، داوای ٦٠ ملیار دۆلاری زیاده ده‌کات.
واشنتۆن پۆست بڵاوی کرده‌وه، (دۆناڵد ترامپ) ٦٠ ملیار دۆلاری بۆ پلانی به‌رگری بۆ ساڵی ٢٠١٨ ئاشکراد و داوای ٦٠ ملیار دۆلاری زیاده ده‌کات بۆ سه‌ر بودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مریکا.
به‌پێی پلانه‌که، سه‌رۆکی ئه‌مریکا، داوای بڕینی ٥٤ ملیار دۆلار ده‌کات له هه‌ندێک له داموده‌زگاکانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و ئاژانسی پاراستنی ژینگه، تا بخرێنه سه‌ر وەزارەتی به‌رگری (پەنتاگۆن).
حکوومه‌تی (ترامپ)، ورده‌کاریی که‌می باس کردووه له‌سه‌ر چۆنێتی خه‌رجکردنی ٦٠٣ ملیار دۆلاری بودجه‌ی بنه‌ڕه‌تی وەزارەتی به‌رگری، ته‌نیا له زۆربه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که ده‌چێ بۆ په‌نتاگۆن. ئه‌و پلانه بووه‌ته جێی گاڵته‌جاڕیی زۆر له کۆماری و دیموکراته‌کانی ئەمریکا.




