یوئێن سزا دەخاتە سەر ڕژێمی سووریا

هەولێر-KDP.info- نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خۆی ئاماده ده‌کات تا له‌سه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی، سزا بخاته سه‌ر ڕژێمی سووریا.
وا بڕیاره، له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پرۆژه‌بڕیارێک بخاته ده‌نگدان بۆ سه‌پاندنی سزا به سه‌ر ڕژێمی سووریادا له ئه‌نجامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ساڵی ٢٠١٤دا.
به‌پێی هەواڵی فۆکس نیوز، له کۆتایی هه‌فته‌وه، گفتوگۆی ڕاوێژکاری له نێوان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستی پێکردووه بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ڕژێمی سووریادا له ئه‌نجامی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له ساڵی ٢٠١٤و ٢٠١٥دا.
دیپلۆماتکارێکی باڵای ڕۆژئاوایی ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاندووه و پێشبینی ئه‌وه‌شی کردووه که ڕووسیا دژ به بڕیاره‌که ڤیتۆ به‌کار بهێنێت.
به‌پێی لێدوانی ئه‌و دیپلۆماتکاره، ڕه‌شنووسی پرۆژه‌بڕیاره‌که سڕکردنی پاره‌ی تێدایه و هه‌روه‌ها ئابڵۆقه‌ی سه‌فه‌ر له‌سه‌ر ١١به‌رپرسی باڵای سه‌ربازیی سووریا و ڕه‌شکردنی ناوی ١٠ ده‌زگا له لیستدا که په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌که‌وه هه‌یه. هه‌روه‌ها، گه‌مارۆدانی فرۆشتنی هێلیکۆپته‌ر به ڕژێمه‌که.
به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا و وڵاتە یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا جه‌خت له‌سه‌ر به‌یاساکردنی ئه‌و سزایانه ده‌که‌نه‌وه، لە بەرامبەردا پێشبینی ده‌کرێ، چین وەک ئەندامێکی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش خۆی له ده‌نگدان به دوور بگرێت.




