سه‌ندی تایمز: ناردنی هێزی پیاده‌ی ئه‌مریکا بۆ سووریا یه‌کلایی بووه‌ته‌وه

تورکیا-KDP.info- ڕۆژنامه‌ی سه‌ندی تایمزی به‌ریتانیا، بڵاوی کردووەتەوە، ناردنی هێزی پیاده‌ی تایبه‌تیی ئه‌مریکا بۆ سووریا، بۆ بەهێزکردنی شه‌ڕی دژ بە داعش یه‌کلایی بووه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات که یه‌کلایی بووه‌ته‌وه ئه‌و پلانه‌ی که (دۆناڵد ترامپ) سه‌رۆکی ئه‌مریکا بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش له سووریا، ناردنی هێزێکی تایبه‌تی ٥٠٠ که‌سییه بۆ وڵاته‌که، ئه‌و هێزه هاوکاریی هێزه شه‌ڕکه‌ره‌کانی دژی داعش ده‌که‌ن له سووریادا و ئه‌و خاکه‌ی که ماوه‌ته‌وه له ده‌ستی ده‌رده‌هێنن.
.




