سکرتێری یوئێن: له به‌دیهاتنی ئاشتی له سووریا دڵنیا نیم

هه‌ولێر-KDP.info- ڕۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست بڵاوی کردووه‌ته‌وه، (ئه‌نتۆنیو گۆتێراس) سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاندووه، که له به‌دیهاتنی ئاشتی له سووریا دڵنیا نییه.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی گۆتێراس له کاتێکدایه که ئه‌مڕۆ له جنێڤ گفتوگۆکانی ئاشتیی نێوان نوێنەرانی ڕژێمی (ئه‌سه‌د) و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سووریا به ناوبژیوانیی نێرده‌ی تایبه‌تی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری سووریا (ستاففان دیمستورا) ده‌ست پێده‌کاته‌وه.
لەو بارەوەیە، سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت "ئاشتی کاتێک به‌دی دێت که لایه‌نه‌کانی دانوستانکار هیچیان پێشبینی بردنه‌وه نه‌که‌ن."
به پێی سه‌رچاوه‌که، مه‌به‌ستی (گۆتێراس) ئه‌وه‌یه له ئێستادا ڕژێمی (ئه‌سه‌د) براوه‌یه و مه‌ترسیی له‌سه‌ر ڕووخانی کورسییه‌که‌ی نه‌ماوه، بۆیه گفتوگۆکانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان هاوسه‌نگ نابێت.




