فڕگەی مووسڵ رزگار کرا

ھەولێر-KDP.info- تا دێ بەرەجەنگی داعشان لە بەشی ڕۆژئاوای مووسڵ بەرتەسکتر دەبێتەوە و، یەم بەیانییەش، هێزەکانی عێراق فڕگەی مووسڵیان ڕزگار کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێک کە تەلەڤزیۆنی فەرمیی عێراق بڵاوی کردەوە، هێزەکانی عێراق تەنگیان بە تیرۆریستانی داعش هەڵچنیوە لە ڕۆژئاوای شار و فڕگەی مووسڵیشیان ڕزگار کردووە؛ هەروەها نزیکبوونەوتەوە لە ئازادکردنی سەربازگەی غەزلانیە.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا و پۆلیسی فیدراڵ هێرشیان کردەوەتە سەر فڕگەکە و، هێزەکانی دژەتیرۆریش بۆ سەر سەربازگەی غەزلانیە.




