٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

تایمز: هێزەکانی بەریتانیا لە شەڕی ئازادکردنەوەی موسڵدا بەشدارن

سەرچاوە: KDP.info

ئاژانسەکان-KDP.info- سەرچاوەیەکی هەواڵی بەریتانیایی ئاشکرای کرد، هێزەکانی بەریتانیا لە عێراق بەشدارییان لە شەڕی ئازادکردنەوەی مووسڵدا کردووە.

ڕۆژنامەی تایمز بڵاوی کردەوە، هێزە تایبەتییەکانی بەریتانیا لە عێراق، هاوشانی هێزە تایبەتییەکانی ئەمەریکا، لە ئۆپەڕاسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵدا بەشدارییان کردووە و هاوکاری پێشکەش بە هێزەکانی سوپای عێراق دەکەن.

وەک سەرچاوەکە باسی کردووە، ئەرکی سەرەکیی ئەو هێزانە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی سوپای عێراق بووە، بەڵام ئێستا بە هاوکاریی هێزی کۆماندۆی ئەمەریکا لە بەری ڕۆژئاوای شەڕی مووسڵدا بەشدارییان کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار