له قۆناغى سێیه‌مى شەڕی رزگاركردنى مووسڵدا، 20 گوند ئازاد كراون

مووسڵ-KDP.info- جێگرى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا گوتی، له قۆناغى سێیه‌مى ئۆپه‌راسیۆنى رزگارکردنی مووسڵ تا‌كوو ئه‌مڕۆ، 20 گوند رزگار كراون و، ئه‌مرۆیش هێزه عیراقییه‌كان گه‌یشتوون به سنوورى شاره‌وانیى نه‌ینه‌وا و به‌ره‌و فڕگه‌ى نه‌ینه‌وا و سه‌ربازگه‌ى غه‌زلانیه پێشڕه‌وى ده‌كه‌ن.
(هاشم بریفكانى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: " قۆناغى سێیه‌می پرۆسه‌ى ئازادكردنى شارى مووسڵ سێ رۆژه ده‌ستى پێ كردووه له دوو قۆڵه‌وه، نزیكه‌ى 20 گوند مابوون له ده‌ورووبه‌رى مووسڵ ئازاد كراون، ئه‌مڕۆیش هێزه‌كانى عێراق گه‌یشتن به سنوورى شاره‌وانیى مووسڵ و، ئارمانج ئه‌وه‌یه ئه‌مرۆ فڕگه‌ى مووسڵ رزگار بكه‌ن تا بتوانن پردى ده‌ستكرد دابنێن له‌نێوان لاى چه‌پ و بۆ لاى ڕاست بۆ ده‌ربازبوونى هێزی پیادە، هه‌روه‌ها سه‌ربازگه‌ى غه‌زلانیه‌ش كه به‌رزه و ده‌روانێته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانى مه‌نسوور و كارگه‌ى سوكکه‌ر رزگار بكه‌ن، چونكه دوو شوێنى ستراتیژى و گرینگن."
(بریفكانى) زانیاریی دا، له ماوه‌ى ئه‌م سێ رۆژه‌ى ده‌ستپێكردنى ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، زیاتر له 100 تیرۆریستى داعش كوژراون و به‌رگرییان نه‌ماوه، ئەوەی بۆیان دەکرێ ئەوەیە کە له رێگاى مین و بۆمب و ئۆتۆمبێلى مینرێژكراو به‌رگرى له خۆیان ده‌كه‌ن.
قۆناغى سێیه‌مى ئۆپه‌راسیۆنى رزگاركردنى شارى مووسڵ له 19ـی ئه‌م مانگه ده‌ستى پێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامى هه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجى




