زەمان پرێس: گۆڕان دەچێتە بەرەی مالیکییهوه

ئاژانسەکان-KDP.info- بەپێێ هەواڵێکی ماڵپەڕی 'زەمان پرێس'، (ئیبتیسام ئەلهیلالی) پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، ئێستا کوتلەکەیان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا لەگەڵ چەند لایەنێک خەریکی دانوستانە.
(ئەلهیلالی) دەڵێ، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، کوتلە سیاسییەکان خەریکی گفتوگۆن بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانیی نوێ. بۆیە کوتلەکەی ئەوانیش دەستی بە گفتوگۆ کردووە و، لە سەرەتادا لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان گفتوگۆ دەکات و ههوڵ دهدات یەکێتییش بهلای هاوپهیمانهتیییهكهدا رابكێشێ. ئهمه جیا لهوهی كه لهگهڵ كوتلهی 'موستهقیللون' و 'تهیاری ئیسڵاح'دا گفتوگۆین دهبێ.
پەرلەمانتارەکەی دەوڵەتی یاسا، کە سەر بە (نووری مالیکی)یە، ئاماژە دەکات بەوەی کە ئەو گفتوگۆیانە بە مەبەستی گۆڕینی نەخشەی هاوپەیمانەتییەکان و پێکهێنانی هاوپەیمانەتیی نوێ دەکرێن.
بەپێی هەواڵی سەرچاوەکە، (ئیبتیسام ئەلهیلالی) باس لەوەش دەکات، کە بێجگە لە دەستپێکردنی گفتوگۆی ئەوان لەگەڵ گۆڕان، حزبی فهزیله له ئهنجوومهنی باڵای ئیسلامی نزیكه و زیكبوونهوهش له نێوان ڕەوتی (سەدر) و ئیتیلافی وەتەنییەش بە سەرۆکایەتیی (ئەیاد عەللاوی) لهئارادایه.
شایانی باسە چەندین جار لە میدیاکانەوە باس لە نزیکبوونەوەی گۆڕان و دەوڵەتی یاسا کراوە، بەڵام بۆ جاری یەکەمە، ئەندامێکی نزیک لە (نووری مالیکی)، هاوپەیمانەتیی نێوانیان ئاشکرا دەکات.




