بەرپرسی لەسێدارەدانی داعشان كوژرا

مووسڵ-KDP.info- لە ئاکامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان، گه‌وره‌سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆریستانى داعش كه به‌رپرسى له‌سێداره‌دان بووه له گرتووخانه‌ى بادۆش، کوژرا.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی 14ـى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له مووسڵ(سه‌عید مه‌موزینى)، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتی دیمو‌كراتى كوردستانى ڕاگه‌یاند، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه، له ئه‌نجامى بۆردوومانێكى فرۆكه جه‌نگییه‌كان له ناوه‌ڕاستى شارى مووسڵ، گه‌وره‌سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش به ناوى (موخه‌لله‌د عه‌بدولموحسین خه‌لیل) کوژرا.
گوتیشى، ئه‌و گه‌وره‌تیرۆریسته‌ى داعشان، به‌رپرس و سه‌رپه‌رشتیارى له‌سێداره‌دانه‌كان بووه له گرتووخانه‌ى ناوەندیی بادۆشى.
نه‌شوان به‌رزنجى




