٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

''مالیكی خۆی مووچه‌ی بڕیوە، ده‌بوو ڕووی نه‌بێ باسی دابینكردنی مووچه‌ بكات''

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info-  پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێ، (نووری مالیكی) زۆر ھەوڵی دا شكست بە حكوومەتی ئێستا بێنێت و خۆی بگەڕێتەوە بۆ سەر دەستەڵات، بەڵام لە ھەوڵەكانی شكستی بردووە و، خەونە جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ سەر دەستەڵات.

(بەنگین مزووری)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لێدوانەكانی (نووری مالیكی) دژی ھەرێمی كوردستان بێبنەمان و ھیچ قورساییەكیان نییە، لەبەر ئەوەی لە ئێستادا لە ھیچ پۆستێكی سیادیدا نییە تاوەكو قسە لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان بكات، چونكە ئەو پێشتر خۆی مووچەكەی بڕیوە كاتێك سەرۆكوەزیران بووە و ئێستایش باس لەوە دەكات شتێك نییە بە ناوی مووچەی ھەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا ھەموو ساڵێك لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا باسی مووچەی ھەرێمی كوردستان كراوە و حكوومەتی عێراق خەرجی ناكات، ھەر جارەو بیانوویەكی هه‌یه‌".

(مزووری) گوتیشی، ھۆكاری ئەو قەیرانەی دارایی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە نرخی نەوت ھاتووەتە خوارێ و ئەگەرنا حكوومەت بە ئاسانی مووچەی فەرمانبەران دابین دەكات، حكوومەتی عێراقیش راست ناكات كە باس لەوە دەكات لە داھاتی نەوت مووچە دابین دەكات، ئاخر خۆی پارەی لە بانكی ناوەندی راكێشاوە و مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین دەكات، بۆیە پێویستە خەڵك ئەو ڕاستییە بزانن".

دەشڵێ، ھۆكاری ئەو قەیرانەی دارایی (نووری مالیكی)ـیە، چونكە ماوەی ھەشت ساڵ سەرۆكوەزیران بوو و ملیاران دۆلار داھاتی نەوت بوو، كه‌چی ھیچی دیار نییە و كەس نازانێت چی لێ كردووە".

ئەو پەرلەمانتارە ڕوونیشی كردەوە، (نووری مالیكی) ھەموو ھەوڵێكی دا بۆ ئەوەی شكست بە حكوومەتی ئێستا بێنێت، سەرەتا بە لادانی وەزیری بەرگری بۆ ئەوەی پرۆسەی رزگاركردنی مووسڵ دوا بكەوێت و، دواتر لادانی وەزیری دارایی كە پارەیەكی زۆری بۆ عێراق پەیدا دەكرد، بەڵام ھەوڵەكانی ھیچ سەركەوتوو نەبوون و شكستی برد، بۆیە خەونە جارێكی دیكە ئەو ببێتەوە بە سەرۆكوەزیران.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار