٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ترەمپ گەورەڕاوێژکاری تایبەتی خۆی لە کۆشکی سپیدا دەستنیشان کرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئەمەریکا-KDP.info-  سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، (ستیڤن بێنن)ـی وەک گەورەڕاوێژکاری خۆی لە کۆشکی سپیدا دەسنیشان کرد.

 

لە ئەمەریکادا دەگوترێ کە بەشێک لە سەرکەوتنی (ترەمپ) لە هەڵبژاردندا بۆ (پۆڵ رایەن) دەگەڕێتەوە کە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکایە لە لیستی کۆمارییەکاندا و، بۆیەشە (ترەمپ) داواکارییەکانی (پۆڵ رایەن)ی بەلاوە گرینگە و، لە یەکەم هەنگاویشدا کەسێکی نزیک لە (رایەن) بەناوی (رێنس پریباس) لەلایەن (ترەمپ)ەوە وەک بەڕێوەبەری کارمەندانی کۆشکی سپی دەستنیشان کرا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی دەنگی ئەمەریکا، (پریباس)  پێشتر رەخنەی زۆری ئاراستەی (ترەمپ) کردووە، بەڵام دواتر چووەته‌ نێو کەمپینی (ترەمپ)ه‌وه‌ و رۆڵێکی گرینگی لە سەرکەوتنیدا گێڕاوه‌.

 

لە هەنگاوی دووەمیدا سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، (ستیڤن بێنن)ـی بە پلەی گەورەڕاوێژکار وەک داڕێژەری ستراتیژییەت و دانانی نەخشەی ستراتیژی بۆ سەرۆک، دەستنیشان کرد.

 

ئەم دوو کەسایەتییە کاریگەریی زۆریان لەسەر نەخشەی ستراتیژیی (ترەمپ) هەیە و، هەردووکیان رایانگەیاندووە کە ئەوان کاردەکەن بۆ ئەوەی سەرکەوتنێکی گەورە بۆ ئەمەریکا وەدی بێن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار