ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو ڕەخنە لە سیاسەتەکانی ئێران دەگرێ
__2016_11_13_h17m11s42__HK.jpg)
ئاژانسەکان -KDP.info- یانزدە وڵاتی عەرەب لە نامەیەکدا بۆ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیگەرانییان دەربڕی لە بەردەوامیی سیاسەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرهەق بە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە.
بەپێی هەواڵێکی سایتی عەرەبیە، وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو لە بەیاننامەیەکدا بۆ یوئێن، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لە دەستوەردانەکانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی لە ناوچەی کەنداو، لەوانە پشتیوانی و ڕەوانەکردنی چەک و تەقەمەنیی ئێران بۆ حزبوڵڵای لوبنان و چەکدارانی شیعەی حوسی لە یەمەن.
وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو و نوێنەرانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، میسر، ئوردن، سوودان، مەغرب و یەمەن لە نامەیەکدا کە ئاراستەی پیتەر تامسۆن سەرکی خولی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان کراوە، حکوومەتی ئێرانیان بە پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوە توندڕەوەکان لە سووریا، لوبنان، یەمەن، عێراق، عەرەبستان و کوێت، تۆمەتبار کردووە و ناڕەزایەتیی خۆیان بەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە ڕاگەیاندووە.




