شاندێکی هەرێم لە کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوادا بەشدار دەبن

هه‌ولێر-KDP.info- بڕیارده‌رى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌ڕله‌مانى كوردستاندا دەڵێ، 22ـوه‌مین كۆنفرانسى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له مه‌غریبدا به‌ڕێوه ده‌چێ و 195 وڵات به چوار هه‌زار كه‌س به‌شدارن، شاندى هه‌رێمى كوردستانیش له چوارچێوه‌ى شاندى عیراقدا به‌شدارن.
22 وه‌مین كۆنفرانسى گۆڕینى كه‌شوهه‌وا له مه‌راكشى پایته‌ختى وڵاتى مه‌غریب له به‌روارى 7 تا 18ـه‌ى ئه‌م مانگه به به‌شدارى 195 وڕت له‌رێگاى چوارهه‌زار به‌شداربوو كه خۆى له سه‌رۆك و په‌ڕله‌مانتار و شاندى حكومى و رێكخراوى كۆمه‌ڵگەی مه‌ده‌نى و رێكخراوى ژینگه‌یى ده‌بینێته‌وه، به‌ڕێوه ده‌چێت و، شاندى هه‌رێمى كوردستانیش له چوارچێوه‌ى شاندى عیراقی‌دا به‌شداره.
(د.شیرین حوسنى ڕه‌مه‌زان) به ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، كه ئه‌م كۆنفرانسه له‌سه‌ر ئاستى ده‌وڵه‌ته و له‌گه‌ڵ به‌لاغى نیشتیمانیى عیراقى، به‌لاغى هه‌رێمى كوردستانیش هاتووه و گوتیشی ''پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌یه و خۆى له سێ خاڵى گرینگدا ده‌بنێته‌وه، یه‌كه‌م: دارستان (له‌به‌ر بوونى شه‌ڕ له‌سه‌ر سنوورى كوردستان و نه‌بوونى سووته‌مه‌نیی سپى، دارستانى هه‌رێمى كوردستان له 6ملیۆن دۆنم بۆ چوار ملیۆن دۆنم كه‌م بووەته‌وه و پێویستى به هاوكارى هه‌یه بۆ دووباره چاندنى دارستان). دووه‌م: گۆڕینى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له دیزڵه‌وه بۆ غاز. سێیه‌م: به‌نداو (له رووى باران بارینه‌وه هه‌رێمى كوردستان گه‌لێك باشه، به‌ڵام ئاو به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت و بۆ دروستكردنى به‌نداویش هه‌رێم پێویستى به هاریكارى هه‌یه."
ئه‌م كۆنفرانسه كه زیاتر گفتوگۆیه له‌سه‌ر رێككه‌وتننامه‌ى پاریس كه پار به COP21 داڕێژرا و قسه‌كردنه له‌باره‌ی چۆنیه‌تیى جێبه‌جێكردنى به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه.
له‌باره‌ى بایه‌خی كۆنفرانسه‌كه‌وه ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى ته‌ندروستى باوه‌ڕی وایه، كۆنفرانسه‌كه بایه‌خێكی زۆرى هه‌یه و چونكه له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه بایه‌خی پێدەدرێ، هه‌ڵبه‌ت رۆژ له دواى رۆژ مه‌ترسى له‌سه‌ر زه‌وى زێده‌تر ده‌بێ و ئه‌گه‌ری پیسبوونى ژینگه و به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمایش له‌ئارادایه.
وه‌ك (شیرین حوسنی) باسی كرد، له‌باره‌ى كه‌شوهه‌واوه به‌شێوه‌یه‌كى گشتىی وڵاتان دابه‌ش بوونه به‌سه‌ر سێ گرووپدا، یه‌كه‌میان: وڵاتانى پێشكه‌وتوو ئه‌وانه‌ى ئه‌گه‌رى پیسبوونى ژینگه‌ییان هه‌یه، گرووپى دووه‌میش: 77+ چین وڵاتانى زه‌ره‌رمه‌ند له پیسبوونى ژینگه، گرووپى سێیه‌میش: وڵاتانى ئینتیقالى واته ئه‌و وڵاتانه‌ى نه پیسكه‌رن و نه‌زه‌ره‌رمه‌ندن، له رێككه‌وتنامه‌ى پاریس‌دا هاتووه، ئه‌و وڵاتانه‌ى پێشكه‌وتوو ئه‌وانه‌ى ئه‌گه‌رى پیسبوونى ژینگه‌یان هه‌یه، ده‌بێ هاوكاریى وڵاتانى زه‌ره‌رمه‌ند بكه‌ن به گوژمه‌ى 100ملیار دۆلار ساڵانه به رێگاى سندووقى كه‌سكى ژینگه‌وە.
نه‌شوان به‌رزنجى




