٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پێدەچێ ٧٠٠ هەزار ئاوارەی دی لە مووسڵەوە بگەن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوەژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا، پێشبینی دەکرێ ٧٠٠ هەزار خەڵک لە مووسڵەوە بگەنە سنووری هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵدا سەیدۆ چەتۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، ئەگەر داعش لەنێو مووسڵدا بەرگری بکات، ئەوا خەڵکی مووسڵ زیاتر ئاوارەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان دەبن.

سەیدۆ چەتۆ دەڵێ، لایان پێشبینی کراوە کە ٧٠٠ هەزار خەڵکی دی لە مووسڵەوە ئاوارەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان بن، کەچی لە لایەن بەغدایشەوە تا ئێستا وەک پێویست هاوکاری ئاوارەکان ناکرێ.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی کە چەتۆ دەستی خستووە، تەنیا لە میحوەری خازردا نزیکەی ٣٦ هەزار کەس هاتوون و لە سنووری مەخمووریش ژمارەیان گەیشتووەتە ٣٠ هەزار کەس.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار