٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ ٢٠١٨ دوا خرا

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ھەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بڕیاریان داوە کە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دوا بخرێت و لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بکرێت.

 

ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراقسیروان ئەحمەد بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئێمە بیانوویەکمان بۆ دواخستنی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پێشکەش کردبوو وەکو نەبوونی پارە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە سەرجەم پارێزگاکان، بۆیە ھەرسێ سەرۆکایەتیی عێراق کۆ بوونەتەوە و ھەڵبژاردنەکەیان بۆ ساڵی ٢٠١٨ دوا خستووە و ئەمڕۆش لەم بارەیەوە نووسراومان بەدەست گەیشتووە.

 

سیروان ئەحمەد گوتیشی، بڕیار بوو ساڵی  ٢٠/٤/٢٠١٧ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکرێ، بەڵام ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا بەیەکەوە بکرێت.

 

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار