خەریکی نووسینی ڕاپۆرتی بوودجەنە؛ تا ئاخری ئەم مانگە دەبێ پەسەند کرابێت

نەجیبە نەجیب بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم و گفتوگۆ و خوێندنەوەی دوو لەبارەی پرۆژەیاسای بوودجەی گشت عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ تەواو بووە و ئێستا لیژنەی دارایی ھەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی ڕاوبۆچوون و پێشنیار و داواکاریی پەرلەمانتاران و ئینجا ڕێکیان دەخات و، پاش گۆڕانکاری ئاخر راپۆتی لێ ئامادە دەکەن."
نەجیبە نەجیب گوتیشی: "ناتواندرێت ھیچ گۆڕانکاریەک لە پڕۆژەیاساکەدا بکەن، چونکە کورت دەهێنێت و ئەویش زەحمەتە چارە بکرێت."
گوتیشی، پەرلەمان بە پەلەیە زووتر پرۆژەیاساکە پەسەند بکەن، بەڵام لەبەر بۆنە مەزەبییەکی شیعەکان کۆبوونەوەکانی پەرلەمان بۆ ٢٦ ئەم مانگە دوا خراوە؛ هەڵەت پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە پڕۆژەیاساکە پەسەند بکەن.
پرۆژەیاسای بوودجەی گشت عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٧ بڕەکەی ١٠٠ترلیۆن دینارە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش ١١ترلیۆن دینارە و کورتهێنانیش ٢١ترلیۆن دینارە؛ نرخی نەوتیش بۆ ھەر بەرمیلێک بە ٤٢ دۆلار مەزەندە کراوە کە پێویستە بۆ دابینکردنی بوودجە بەغدا ڕۆژانە ٣ملیۆنو٧٥٠ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردە بکات."
بڵند ئیبراھیم




