ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ: پۆلیسی عێراقی له نزیک موسڵ ئه‌شکه‌نجه‌ی قوربانییانی داوه

هه‌ولێر-KDP.info- ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند، پۆلیسی عێراقی له نزیک مووسڵ ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی سڤیلی ناوچەکەی داوه.
ڕێکخراوه‌که ئاماژەی بەوە کردووە که پۆلیسی عێراقی ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی داوه که ویستوویانه شاری مووسڵ به‌جێ بهێڵن.
ڕاپۆرته‌که ئاشکرای ده‌کات که شه‌ش پیاو و مێرمنداڵێک به توندی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی عێراقییەوە ئازار دراون. ڕێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ هەروەها ده‌ڵێت ئه‌مه له کاتێکدایه که حکومه‌تی عێراقی به‌ڵێنی دابوو، ڕووداوه‌کانی ڕومادی و فه‌للوجه دووباره نه‌بێته‌وه و هاووڵاتییانی سڤیل له مووسڵ ئه‌شکه‌نجه نه‌درێن.




