ئه‌مه‌ریکا له ئازادکردنی مووسڵ په‌له‌یه‌تی

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمزی ئه‌مریکا، له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت به زووترین کات ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵ کۆتایی پێ بێت.
ڕۆژنامه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات، که به‌شداریکردنی هێزه تایبه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌و شه‌ڕه‌دا بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کییه و بێ ئه‌وان شه‌ڕه‌که نابێت. ئه‌وانیش گیانیان له مه‌ترسیدایه و قوربانی ده‌ده‌ن، بۆیه پێویسته ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به‌زوویی بگاته ئامانجی خۆی.
ئه‌و سەرچاوە ئه‌مه‌ریكاییه ئاماژه به به‌شداریی 560 سه‌ربازی هێزی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات له ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی مووسڵدا.




