بەغدا پێی خۆش نییە و، ئه‌مریکایش بە ئه‌پاچی داعشان دەکوتێ

هەولێر-KDP.info- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی عێراق پێی خۆش نییه، ئه‌مەریکا هێلیکۆپتەری ئه‌پاچی له شه‌ڕی موەسڵدا به کار ده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕی ۆری ئه‌مەریکایی له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووه‌ته‌وه، سەره‌ڕای ئه‌وه‌ی که حکوومه‌تی عێراق پێی خۆش نییه، به‌ڵام به‌رپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (په‌نتاگۆن) ڕایانگه‌یاندووه کە هێلیکۆپته‌ری جەنگی لە جۆری ئه‌پاچی زۆر به کاریگه‌ریی له شه‌ڕی مووسڵدا به‌کار ده‌هێنن.
سەرچاوەکە ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، که ئه‌پاچی زیاتر له شه‌ڕی مووسڵدا به‌کار دێت بۆ بۆردومانی ئه‌و ئۆتۆمۆبێلانه‌ی که گومانیان لێ ده‌کرێت بۆ کرده‌وه‌ی خۆکوژی به‌کار بێن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت به‌شداریکردنی هێلیکۆپتەری ئه‌پاچی بەشداریکردنی ئه‌مەریکایه له شه‌ڕ له به‌ره‌کانی پێشه‌وه. هەربۆیە، حکوومه‌تی عێراق پێی خۆش نییه که ئه‌مەریکا ئەوجۆرە لە فڕۆکەی جەنگی به‌کار بهێنێت کە زۆر کاریگەرە لە شەڕدا، چونکه پێی وایە جڵه‌وی شه‌ڕه‌که‌ی ده‌که‌وێته ده‌ست.




