ترەمپ سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکایە

ئەمەریکا-KDP.info- بەگوێرەی ئەنجام بەراییەکانی ئەمشەو بە کاتی ئەمەریکا و ئەمڕۆ بە کاتی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ لە هەڵبژاردنی ئەمەریکادا توانی سەرکەوتن بەسەر هێلاری كلینتۆندا بەدەست بێنێ و، دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا.
دۆناڵد ترەمپ کە لەدایکبووی 1946ـە لە هەڵبژاردنی ئەمڕۆی ئەمەریکادا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ئهو کەسێکی ئەزمووندارە لە بواری ئابووری و بەکالۆریۆسی لە زانستی ئابووریدا هەیە و، سەرۆکی رێکخراوی ترەمپە کە لە جیهاندا و ئەم رێکخراوە ناسراوە.
وهك زانیارییه ڕۆژنامهوانییهكان پێشتر لهبارهیهوه بڵاویان كردوووهتهوه، هۆکاری سەرکەوتنی دۆناڵد ترەمپ ژیریی خۆی بووه کە لەو ویلایەتانە کەمپینەکەی چڕ کردەوە کە بە ویلایەتی جەنگی گۆڕەپان بۆ هەڵبژاردن ناسراوە و ئەو توانی سەرکەوتنێکی بەرچاو بەدەست بێنێ.
دۆناڵد ترەمپ جگە لەوەی کە بەربەستێکی زۆری هەبوو لە نێو کۆمارییەکاندا، بەڵام بۆ دواجار گشت کۆمارییەکان لە دەنگداندا پشتیان گرت و هەڵوێستی ئەویان پتەو کرد کە هەر بەزووییش یەکلا بووەوە کە تێکرای دەنگی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وەک کۆمارییەکان گهرەنتی کرد، ئەمەیش بۆ بڕیارەکانی داهاتووی ترەمپ وەک سەرۆکی ئەمەریکا کارێکی ناوازەیە.
ترەمپ، ئەجێندای کارکردنەکەی زۆر روونە بۆ رۆژهەڵاتی ناوین و بە تایبەت بۆ کورد دووپاتی لەوە کردووەتەوە کە، ئەو پشتی پێشمەرگە دەگرێ لە جەنگی دژ بە تیرۆردا و بە دۆستی ئەمەریکایان دهزانێ.
ئەگەرچی هێشتا بە فەرمی ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیێندراوە، بەڵام دەرچوونی ترەمپ کە مسۆگەرە، بۆ هەریەک لە وڵاتانی ئێران و سووریا و عێراق و تورکیا دڵخۆشکەر نییە، چونکە ترسی ئەوەیان لێی هەیە نەخشەی سایکس-پیکۆ وەک چۆن پێشمەرگە لوولی دا و هەڵیوەشاندەوە، ترەمپیش لەسەر ئەم نەخشەیە کەشێکی نوێ بۆ گەلانی نوێی ناوچەکە برەخسێنی بۆ ئەوەی بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێن.
ترەمپ، بە ئاشکرا گوتوویەتی، ئەو پشتی ئیسرائیل دەگرێ و دۆستانی ئەمەریکایش لە رۆژهەڵاتی ناویندا دڵنیا دەکاتەوە کە ئەمەریکا بە هێزەوە دەگەڕێتەوە رۆژهەڵاتی ناوین.





