ترەمپ بوو بە ٢٣٢ و هێلەریش ٢٠٩

ئەمەریکا-KDP.info- لە ئێستادا نزیک دەبینەوە بۆ بەرچاوڕوونی لە هەڵبژاردنی ئەمەریکا کە هەریەک لە ترەمپ و هێلەری لە کێبڕکێدان و ترەمپ گەیشتە ٢٣٢ نوێنەر و هێلەریش گەیشتە ٢٠٩ نوێنەر.
نەخشەی ئەلکترۆنی هەڵبژاردنی ئەمەریکا لە ئێستادا بەرزبوونەوەی دەنگی نوێنەرانی ترەمپ پیشاندات بەجۆرێک کە ترەمپ ٢٣٢ نوێنەری هەیە و هێلەریش ٢٠٩ نوێنەری هەیە.
هەریەک لە ترەمپ و هێلەری کامەی گەیشت بە ٢٧٠ دەنگ لە کۆی گشتیی ٥٣٨ نوێنەردا ئەوا ئەو دەبێتە سەرۆکی داهاتووی ئەمەریکا.
ئەگەر ترەمپ بیەوێ ببێتە سەرۆک پێویستی بە تۆمارکردنی سەرکەوتنە لە مێشیگان یان ویلایەتێکی دیکەی ژێر دەسەڵاتی دیموکراتەکان.




