سەعات ٦:٣٣: ترەمپ ویلایەتی ئۆهایۆی بردەوە

ئەمەریکا-KDP.imfo- تا ئێستا کە کاتژمێر ٦:٣٣ خولەکە دۆناڵد ترەمپ لە ئەنجامی بەرایدا بە دەنگی ١٦٧ نوێنەر لە پێشەوەی هێلەری دایە.
لە سەعات ٦:٣٣ خولەکدا ئەنجامی بەرایی لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپدایە کە تا ئێستا توانیویەتی دەنگی ١٦٧ نوێنەری هەبێ و لە ویلایەتێککی سەختدا کە ئۆهایۆیە توانی سەرکەوتن بەسەر هێلەری بەدەست بهێنێ ئەمەیش تاڕادەیەک بۆ لایەنگرانی هێلەری هەواڵێکی ناخۆشە.
هەرچی هێلەرییە تا ئێستا ١٠٩ دەنگی نوێنەرانی هەیە.
جێی ئاماژەیە ئەمە ئەنجامی بەراییە و هێشتا ویلایەتەکان ماون و سەعاتێکی دیکە رووندەبێتەوە کە کێ دەبێتە سەرۆکی ئەمەریکا.




