٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ژمارەی ئاوارەکانی نیشتەجێی خازر گەیشتە ٣٦ھەزار کەس

سەرچاوە: KDP.info

خازر-KDP.info- بەرپرسی بەشی پەنابەرورەوەندی کوردی لە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ وکۆچبەران ئاشکرای کرد، ھاتنی ئاوارەکانی مووسڵ بەردەوامە و تاوەکو ئێستاش ژمارەکەیان گەیشتۆتە ٣٦ھەزار کەس.

 

نەزھەت حوسێن بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "هاتنی ئاوارە لە مووسڵ و ئەو دەوروبەرەوە بەردەوامە و ڕرۆژبەرۆژ ژمارەکەیان لەزیادبووندایە و بە پێی دواین ئامار لە کەمپەکانی خازر و حەسەن‌شام ژمارەی ئاوارەکان گەیشتووەتە ٣٦ھەزار کەس."

 

نەزھەت حوسێن گوتیشی، کاتێک ئەو ئاوارانە دەگەنە ئەو ناوچەیە ھەموو پێداویستیەکیان لە خواردن و خواردنەوە و شوێن بۆ دابین دەکرێت و تیمی تەندروستییش چاودێرییان دەکەن.

 

گوتیشی، هەڵدانی دەوار بۆ ئاوارەکان بەردەوامە و ئێستا ھەزارو٢٦٠ خێمە پڕ بووە لە ئاوارە و ئەمڕۆش ٢٠٠ خێمەی دیکە تەواو کراون بۆ ئاوارەکان و بە بەردەوامیش دەوار هەڵدەدرێت."

 

باسی لەوەش کرد، لە کەمپی دیبەگەش ژمارەی ئاوارەکان گەیشتووەتە ٣٠ھەزار کەس کە ئەوە عێراق خۆی سەرپەرشتییان دەکات.

 

حوسێن ڕاشیگەیاند، پشکنینی توند لەگەڵ ئاوارەکان دەکرێت و لە چوار بازگەوە تێپەڕ دەبن تاوەکو دەگەنە شوێنی مەبەست؛ بەشێک لەوانە بە تۆمەتی داعشاتی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و ئەگەر ھیچیان لەسەر نەبێت ئازاد دەکرێن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار