٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لیژنەیەك بۆ وردبینیكردنی موڵك و ماڵی دەوڵەت پێك دێت

سەرچاوە: KDP.info

 

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا گفتوگۆ لەبارەی بوودجەی گشتیی 2017ـی عێراق دەكرێت و، لیژنەیەكی وردبینیش بۆ موڵك و ماڵی دەوڵەت لە ساڵی 2003ـوە تا ئێستا، پێك دێت.

(د. بێریوان خەیلانی)، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "سەعات 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، بڕیارە ‌دانیشتنی ژمارە (30)ـی پەرلەمان بەڕێوە بچێت و تێدا چوار پڕۆژەیاسا دەخرێنە دەنگدان و لەنێویاندا دەنگدان دەبێت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە كەمكردنەوەی نرخی كڕینی گەنم و جۆی جووتیاران و پڕۆژەیاسایەكی تریش خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت".

(خەیلانی) گوتیشی: "هەر لە كارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆدا هاتووە، لیژنەیەكی وردبینیكردن بۆ موڵك و ماڵی دەوڵەت لە ساڵی 2003ـوە تا ئێستا پێك دێت و پاشانیش بەردەوامیدان دەبێت بە گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2017 كە (48) ماددەیە و دواتریش سێ پڕۆژەیاسای تر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت".

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار