٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ئەمڕۆ ئەمەریکا بڕیار دەدات.. هێلاری یان ترەمپ؟

سەرچاوە: KDP.info

ئەمەریکا-KDP.info-  ئەمڕۆ لە تەرازووی خەڵکدا سەنگی هێلاری یان کلینتۆن بڕیاری لێ دەدرێ و، بۆ سبەینێیش سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ئاشکرا دەبێ، بەڵام لەم ریپۆرتەی ئێمەدا چەند هەڵسەنگاندنێکی پێشوەختە هەن کە بە شیکردنەوە و سەرنجدان لێی، رەنگە بزانرێ کە کێ بەیانی سەرۆکی ئەمەریکایە.



تێگەیشتنێکی خێرا لە چۆنیەتیی هەڵبژاردنی ئەمەریکا
شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەمەریکا بەگوێرەی نەخشەکە کە لە دەسپێکدا خەڵک نوێنەرانیان هەڵدەبژێرنن و دواتریش ئەنجوومەنی ئەو نوێنەرانە سەرۆک و جێگر هەڵدەبژێرن. لە 50 ویلایەتی ئەمەریکادا بە واشنتن دی سی پایتەختەوە 538 نوێنەر هەن، هەر ویلایەتە و بەگوێرەی دانیشتوانەکەی نوێنەری هەیە کە تێکرای نوێنەرەکان دەبێ بکاتە کۆی ژمارەی کۆنگرێسمان و ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا، کە کۆی گشتی دەکاتە 538 نوێنەر. هەر کاندیدێک، دەنگی 50+1 یەکی هێنا واتە دەنگی 270 نوێنەری هێنا لە 538 نوێنەر ئەوا ئەو دەبێتە سەرۆکی ئەمەریکا.
بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە 119 ملیۆن دەنگدەری ئەمەریکا مافی دەنگدانیان هەیە، کە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنەکە دەستپێدەکات و 12 سەعات دەخایەنێ و بۆ سبەینێیش سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرا دەبێ. لە 30 ویلایەتدا دەنگدەر دەبێ شوناسی وێنەداری خۆی پێبێ و ویلایەتەکانی دیکەیش کارتی دەنگدان کە ئەمە بۆ رێگریکردنە لە ساختەکردنی دەنگداندا.

چانسی سەرکەوتن!
چانسی سەرکەوتن بە ئاسانی مەزندە ناکرێ، بەڵکو لەم ویلایەتانەی کە گۆڕپانی جەنگن بۆ هەڵبژاردنەکە کە ژمارەیان 15 ویلایەتە تاڕادەیەک پێشبینی بۆ یەکلاکردنەوەی سەرکەوتنی هێلاری یان ترەمپ دەبێ. ترەمپ دەیەوێ لە هەریەک لە ویلایەتەکانی، لە ویلایەتی فلۆریدا و ئۆهایۆ و کارۆلینای باکوور سەرکەوتن بێنێ، چونکە پێشوەختە دەزانێ کە پێویستی چەندە بە دەنگی ئەو ویلایەتانە هەیە و، بۆ هێلارییش هەریەک لە ویلایەتەکانی کولوراد و پەنسلڤانیا و نیوهامشیر و ڤێرجینیا گرینگن بۆ ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبێنێ.


بەشێوەیەکی گشتی ئەم 15 ویلایەتە یەکلا کەرەوە دەبن بۆ ترەمپ و هێلاری:
یەکەم: ئەریزۆنیا.
لەم ویلایەتەدا بەگوێرەی نوێترین راپرسی، ترەمپ بە دەنگێکی کەم لە پێش هێلارییە.
دووەم: کولورادو.
بەگوێرەی راپرسییەکان هێلاری لەم ویلایەتەدا لە پێش ترەمپەوەیە.
سێیەم: فلۆریدا.
هەریەکە لە ترەمپ و هێلاری زۆر بە چڕی چاویان بڕیوەتە ئەم ویلایەتە کە تاڕادەیەکی زۆر سەرکەوتن لەم ویلایەتەدا بۆ هەریەکەیان سەنگێکی زۆری هەیە، بۆیە پێشبینیکردن لەم ویلایەتەدا سەختە.
چوارەم: جۆرجیا.
بەگوێرەی راپرسییەکان پێشبینی دەکرێ کە ترەمپ لەم ویلایەتەدا سەرکەوتن بەدەست بێنێ، بەڵام هێلاری بەرنامەکانی چڕ کردووەتەوە سەر ئەم ویلایەتە.
پێنجەم: ئایوا.
بەگوێرەی راپرسییەکان پێدەچێ کە ترەمپ براوە بێ.
شەشەم: میشیگان.
یەکەم شکست لە هەڵبژاردنی تەمهیدی هێلاری لەم ویلایەتە بوو کە پێگەی دیموکراتەکانی لێ بەهێزە بۆیە بەگوێرەی راپرسییەکان، دیار نییە کە هێلاری یان ترەمپ براوەی ئەم ویلایەتە دەبێ، بەڵام بەرپرسەکانی دیموکراتەکان چوونەتە ئەم ویلاتە بۆ ئەوەی دەنگی زۆرینە بە هێلاری بدەن.
حەوتەم: ئیفادا.
پێشبینیی سەرکەوتنی ترەمپی لێ دەکرێ.
هەشتەم: نیوهامشیر.
پێشبینیی سەرکەوتنی ترەمپی لێ دەکرێ.
نۆیەم: نیومەکسیکۆ.
پێشبینیی سەرکەوتنی هێلاری لێ دەکرێ.
دەیەم: کارۆلینا.
پێشبینیی سەرکەوتنی ترەمپی لێ دەکرێ.
یازدەم: ئۆ هایۆ.
پێشبینیی سەرکەوتنی ترەمپی لێ دەکرێ.
دوازدەم: پەنسلڤانیا: پێشبینیی سەرکەوتنی هێلاری لێ دەکرێ.
سێزدەیەم: یوتا:
کۆمارییەکان لەم ویلایەتەدا بەهێزن بەڵام لە چانسی ترەمپدا ئەمانە بە سیاسەتی مێت رۆمنی سەرسامن بۆیە دەکەوێتە سەر ئەو خاڵەی کە ئایا مێت رۆمنی پشتی ترەمپ دەگرێ یان نا.
چواردەم: ڤێرجینا.
دەنگی ژن لەم ویلایەتەدا لە پاڵ هێلەریدایە، بەڵام هەرچی ترەمپە دەنگی سەربازی لەم ویلایەتەدا کۆ کردووەتەوە بەگوێرەی پێشبینییەکان هێلاری رەنگە چانسی زیاتری هەبێ.
پازدەم: ویسکونسن.
پێشبینی دەکرێ کە ترەمپ لێ سەرکەوتوو بێ.
 

جیاوازییەکی خێرا
بەگوێرەی شرۆڤەکارانی سیاسیی ئەمەریکا، ترەمپ و هێلاری چۆن لە رەگەزدا جیاوازن، وەهایش لە کەسێتیی سیاسییاندا جیاوازیی زۆریان هەیە؛ هێلاری بە ژنێکی دیپلۆماسی و ترەمپیش بە رەخنەگەرێکی بوێر و ئابووریزان ناسراوە.
هێلاری کلینتن دەیەوێ وەک یەکەم ژن لە مێژووی ئەمەریکادا ببێ بە سەرۆک، نەخشەی سیاسیی ئەم وڵاتە بگۆڕێ و بۆ یەکەمجار کۆشکی سپی بەرگی سەرۆکێکی ژن بپۆشێ، هێلاری کە نزیکەی 300 وێستگەی دیپلۆماسیی سەرکەوتووی هەبووە لە حوکمڕانیی سیاسیدا و ژنی کلینتۆنە و پاڵپشتی لەنێو حزبەکەیدا کە لە دیموکراتەکانە جانتای سیاسیی ئەم جەنگه‌ی تێدا نییە و دەڵێ، بە دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی دژ بە ئەمەریکادا سەرکەوتن بۆ ئەمەریکا بە دەست دێنم.
هەرچی دۆناڵد ترەمپە کە بازرگانێکی گەورەی ئەمەریکایە، دەڵێ لەگەڵ نەیارانی ئەمەریکادا هەرگیز گفتوگۆ ناکەم و ناشهێڵم رووسیا و ئێران دەرفەتی بەهێزبوونیان هەبێ و ئاماژەی جەنگ دەداتە گەلانی ئەمەریکا کە بە ڕێگەی جەنگ دەتوانن سەرکەوتنی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوین و جیهاندا بەدەست بێنن.
ترەمپ، زیاتر کەمپینەکەی بردووەتە نێو ئەو ویلایەتانەی کە دەنگده‌ری دیموکراتەکانن و دەڵێ لەوێدا باوەڕیان پێدەهێنم کە دەنگم پێدەدەن. بەگوێرەی زانیارییە مێدیاییەکان، چانسی ترەمپ و هێلاری بۆ سەرۆکی ئەمەریکا وەک یەکە، ئەوەی دەیشبێتە سەرۆک بە جیاوازییەکی کەم بەسەر ئەکی دیدا سەر دەکەوێ.
هەریەک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوین وەک سووریا و تورکیا و عێراق و ئێران حەز بە چارەی ترەمپ ناکەن، چونکە ترەمپ درکاندوویەتی کە موفاجەئه‌ی سیاسی بۆ رۆژهەڵاتی ناوین پێیە و ناوچەکە دەگۆڕێ، بۆیە ئەم وڵاتانە حەز بە چارەی هێلاری دەکەن، چونکە لەگەڵ گفتوگۆدایە.
پێوەست بە کورد، ترەمپ دەڵێ، پشتی تەواوی کورد دەگرم و پێشمەرگە بە بوێر ده‌زانێ و دەیشڵێ دۆستی ئێمەن، کەچی بەرپرسانی پێشووی ئەمەریکا گرینگی تەواویان بە کورد نەداوە، بۆیە من گرینگی زۆریان پێدەدەم. هێلارییش گوتوویەتی کە چەک دەداتە پێشمەرگە و پشتی کورد دەگرێ.
بەگوێرەی راپرسییەکان هێلاری دەنگی یەکەمی ئەمەریکایە، بەڵام لەم لە ئێستادا راپرسییەکان بۆ پاڵپشتیی ترەمپ بەرز بوونەتەوە کە بە جیاوازییەکی کەم هێلاری لە پێشە و هەندێ جاریش ترەمپ پێش دەکەوێ.
بەگوێرەی فۆکس نیوز، راپرسییەکان بۆ بەرژەوەندیی ترەمپ گۆڕاون، چونکە واشنت ستەیت دژی هێلاری دەنگ دەدات و لە هەندێ ویلایەتیش دەنگی زۆرتر بۆ ترەمپ هەیە، بەڵام بەگوێرەی هەندێ راپرسی دیکەیش، هێلاری لە پێشەوەیە.

کاردانەوەکان
سەرۆکی ئیسرائیل لە یەکەم کاردانەوەیدا بەرانبەر بەوەی کە ترەمپ یان هێلاری بەلایانەوە گرینگە ببێتە سەرۆکی ئەمەریکا، دەڵێ هەریەکەیان ببێتە سەرۆک چاوەڕوانی لێ دەکرێ کە پشتی ئیسرائیل بگرێ، بۆیە بەلای سەرۆکی ئیسرائیله‌وه‌ گرینگ نییە کە کامەیان دەبێتە سەرۆک هێندەی کە گرینگە هەرکامێکیان بێ، لێیان چاوەڕوانە کە پشتی ئیسرائیل دەگرن.
کاربەدەستانی رووسیا لە قسەکانی ترەمپ نیگەرانن و دەڵێن، ئەگەر ئەمە چانسی سەرکەوتنی هەبێ ئەوا پیدەچێ نێوان رووسیا و ئەمەریکا زۆر بەرەو گرژی ببات.
کاربەدەستانی تورکیا بە ئاشکرا دژایەتیی ترەمپ دەکات و دەڵێن، تورکیا حەز بە چارەی ترەمپ ناکات.
دەوڵەتانی عەرەبی بە شێوەیەکی گشتی حەز بە چارەی ترەمپ ناکەن و پێیان باشە کە هێلاری سەرکەوتوو بێ.
دەوڵەتە ئەورووپاییەکان لەگەڵ هێلاریدان، چونکە تێگەیشتنێکی باشیان لە سیاسەتی هێلاری هەیە و لەگەڵ سەرکەوتنی ترەمپدا نین.

تەنیا کوردی

هەواڵی پەیوەندیدار