ئاشتوون کارته‌ر: شه‌ڕی ڕه‌ققه ئاسان نابێت

ئه‌مریکا-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی ڕه‌ققه ده‌ستی پێ‌کرد، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند، شه‌ڕی ڕه‌ققه لە سووریا ئاسان نابێت. ئاشتوون کارته‌ر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که یه‌که‌مجار ڕه‌ققه گه‌مارۆ ده‌درێت و دواتر هێرش بۆ ناو شاره‌که ده‌ست پێده‌کات. بەرپرسەکەی پەنتاگۆن وتیشی شه‌ڕه‌که ئاسان نابێت.
شایانی باسە، شاری ڕه‌ققه له ئاداری ٢٠١٣ه‌وه که‌وته ده‌ستی گروپی به‌ره‌ی نوسره و پاشان داعش داگیری کرد و کردوویە به پایته‌ختی خه‌لافه‌ته‌که‌ی.




