بەرپرسێکی داعش ٦ ملیۆن دۆلاری برد و ڕای کرد
__2016_11_06_h17m54s4__HK.jpg)
مووسڵ-KDP.info- داعش تەرمی ٢٠٠ چەکداری خۆیانی لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا شاردەوە و بەرپرسی زەکات و دارایی داعشیش ٦ملیۆن دۆلاری دزیوە و بەرەو سووریا ڕایکردووە.
سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش زیاتر لە ٢٠٠ تەرمی خۆیان لە دەوروبەری مووسڵ لەنێوان بەعاج وموسڵ لەگۆرێکدا بەکۆمەڵ شاردیانەوە، کە یەکێک لەوانە گەورەتیرۆریستێکە بەناوی ئەبو ساڵح."
گوتیشی، ھەر ئەمڕۆ بەرپرسی زەکات و دارایی داعش بە ناوی ئەبومحەمەد فادحی لەگەڵ پێنج چەکداری دیکە ٦ملیۆن دۆلاری لە بەیتولمالی دزیوە وبەرەو ڕەقەی سووریا ڕای کردووە.
مەموزینی ڕوونیشی کردەوە داعش دەستی بە ھەڵمەتێک کردووە لە مووسڵ بۆ لێسەندنی پاسپۆرت و ناسنامە و پارە لە ھاووڵاتیان بۆ ئەوەی نەتوانن ڕابکەن بۆ دەرەوەی شاری مووسڵ.
بڵند ئیبراھیم




