فه‌ره‌نسا هێرشه‌کانی بۆ سه‌ر داعشەکانی ناو مووسڵ چڕ ده‌کاته‌وه
__2016_11_06_h14m57s17__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سەرچاوەیەک لە وه‌زاره‌تی به‌رگریی فەرەنساوە ڕایگه‌یاند که هێرشه ئاسمانییه‌کانیان بۆ سه‌ر داعش چڕ ده‌که‌نه‌وه.
کۆڵۆنێڵ پاتریک میسیگه‌ر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی فەرەنسا ڕایگه‌یاند که هێرشه ئاسمانییه‌کانیان بۆ سه‌ر داعش له مووسڵ چڕ ده‌که‌نه‌وه.
به گوێرەی هەواڵی فرانس ٢٤، میسیگه‌ر ڕایگه‌یاندووه که له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵه‌وه تا ئێستا ٧٥ هێرشی ئاسمانییان کردووه کە ٦٣یان به ئامانجی مووسڵ بووه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه که فڕۆکه‌هه‌ڵگری شارل دوگوڵ ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجام داوه و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی فه‌ره‌نسا له ئوردن و ئیماراته‌وه هه‌ڵده‌ستن.




