خەڵکی مووسڵ بەرەبەرە لە داعش ڕادەپەڕن
__2016_11_03_h15m27s0__HK__2016_11_06_h14m55s45__HK.jpg)
ئاژانسەکان-KDP.info- سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان باس لە دروستبوونی هێزی میللی لە ناو مووسڵ لە دژی داعش دەکەن.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی (ئیندیپێندێنت)، له ناو شاری مووسڵ به‌رهه‌ڵستی میللی ده‌ستی پێکردووه و له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه داعش کوژراون و بۆسه‌یان بۆ دانراوه.
به گوێرەی سه‌رچاوه‌که، ئه‌و به‌رهه‌ڵستییه سه‌ری هه‌ڵداوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه داعش ٩٠ ئه‌ندامی هێزه ناوخۆییه‌کانی پێشتری عێراقیان له قوتابخانه‌یه‌ک له ناوه‌ڕاستی مووسڵدا گه‌مارۆ داوه. وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری مووسڵ له چەکدارانی داعش چۆڵ بووه و هه‌موویان بەرەو ناوچەی ڕۆژئاوا پاشەکشەیان کردووە، چونکه ئه‌وێ هێشتا دەستی هێزه عێراقییه‌کانی پێ نه‌گه‌یشتووه.
چه‌کداره بیانییه‌کانی سه‌ر به داعش له مووسڵ شه‌ڕ ده‌که‌ن و ناوخۆییه‌کان ڕاده‌که‌ن.
هەمان سەرچاوە بڵاویکردووه‌ته‌وه که چه‌کداره ناوخۆییه‌کان له مووسڵ هه‌ڵدێن و خێزانه‌کانیان ده‌رباز ده‌که‌ن و لەجیاتی ئەوان، بیانییه‌کان شه‌ڕ ده‌که‌ن. ئاماژە بەوەش کراوە کە ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له مووسڵدا شه‌ڕ ده‌که‌ن زۆربه‌یان بیانین، هه‌روه‌ها بەشی زۆریان خه‌ڵکی وڵاتی لیبیان و چه‌کداره ناوخۆییه‌کانی داعش زیاتر خه‌ریکی ده‌ربازکردنی خێزانه‌کانیانن لە مووسڵ. داعش‌یش ڕێگه به خێزانداره‌کان ده‌دات که بڕۆن و خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و ئه‌وانه‌ش که سه‌ڵتن ده‌نێرێته پێشه‌وه‌ی شه‌ڕه‌که.




