ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له خشته‌ی پلانه‌که‌ی خێراتر به‌ڕێوه ده‌چێت

ئاژانسەکان-KDP.info- نوێنه‌ری هاوپه‌یمانێتیی نێودەوڵەتی بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا ڕایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له‌و خشته کاتییەی بۆی دانراوه خێراتر به‌ڕێوه ده‌چێت.
بریت ماکگورگ نوێنه‌ری هاوپه‌یمانێتیی نێودەوڵەتی بۆ شه‌ڕی داعش له عێراق و سووریا له تویتێکدا ڕایگه‌یاندووه که هێزه عێراقییه‌کان له شاری مووسڵدا شه‌ڕ ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت جێبه‌جێکردنی پلانه‌که‌ش له پێش خشته کاتییەکەی خۆیه‌وه‌یه‌تی.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقیش به‌پێی ڕۆژنامه‌ی تەلگرافی به‌ریتانیا ڕایگه‌یاندووه جێبه‌جێکردنی خشته‌که به‌ر له واده‌ی خۆیه‌تی و هێزه‌کان به خێراییه‌کی زۆره‌وه ده‌چنه پێشه‌وه. هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه له سه‌رکه‌وتنی هێزه‌کانمان دڵنیاین.




