٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"بە هۆی بوونی حەشدی شەعبییەوە، شەڕی رۆژئاوای مووسڵ لە هەموو میحوەرەكان قورستر دەبێت"

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  شارەزایەكی سەربازی دەڵێت، شەڕی میحوەری رۆژئاوای مووسڵ، لە هەموو میحوەرەكان قورستر دەبێت، لەبەر ئەوەی حەشدی شەعبی لێیە و داعش زیاتر لەوێ شەڕ دەكەن، چونكە حەشدی شەعبی دروشمی تایفی هەڵگرتووە و شەڕی تۆڵەكردنەوە دەكەن.

(مەسعوود ساڵح)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە میحوەری رۆژئاوای مووسڵ باڵی تەلەعفەر، شەڕ لە هەموو میحوەرەكان گەمتر دەبێت كە حەشدی شەعبی لەو میحوەرە هەیە، چونكە داعش دەیەوێت زیاتر شەڕی حەشدی شەعبی بكات، لەبەر ئەوەی دروشمی تایفی هەڵگرتووە و وەكو تۆڵكردنەوەیەكە، بۆیە شەڕی زیاتر لەوێ دەكرێت".
(ساڵح) گوتیشی، تاوەكو ناوچەی حەزەر رزگار نەكرێت، كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ زەحمەتە و هەروەها كۆنتڕۆڵكردنی رێگای نێوان رەققە و مووسڵیش زەحمەتە، لەبەر ئەوەی ناوچەیەكی بیابانییە و چەند گوندێكی بچووكی لێیە، لەوێیش حەشدی شەعبی گەمارۆ دەدرێت و گەڕانەوەیان زەحمەت دەبێت، چونكە چەند پێشڕەوی بكەن لە ڕووی سەربازییەوە كەمتر پێداویستییان بەدەست دەگات، بۆیە داعش ئەوكات رێگایان لێ دەبڕێت و گەمارۆیان دەدات و رێگە نادات پێداویستییان پێ بگات".
ئەو شارەزا سەربازییە ڕوونیشی كردەوە، بۆ چارەكردنی ئەو كێشەیەیش، پێویستە پێشڕەوییەكان هەنگاو بە هەنگاو بێت نەك بە شێوەی فراوان هێرش بكرێت.
ئەوەیشی خستە ڕوو، پێویست بوو سوپای عێراق سەرەتا هێرش بكاتە سەر گەڕەكەكانی ئینتیسار و حورییە نەك هێرش بكاتە سەر گۆگجەلیل، لەبەر ئەوەی لە ڕووی سەربازییەوە ئازاد كراون، بۆیە پێویستی نەدەكرد چەند رۆژێك خۆیان بەوێوە سەرقاڵ بكەن و زیانی پێ بگەیێنن.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار