پلەی دامەزراندن لە بودجەی ٢٠١٧دا دانانرێ
__2016_11_03_h15m27s0__HK__2016_11_05_h17m30s29__HK.jpg)
به‌غدا-KDP.info- بەگوێرەی مەرجێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی بۆ عێراق نابێ لە بودجەی ٢٠١٧دا پلەی دامەزراندن دابنرێ.
(سه‌رحان ئه‌حمه‌د سلێڤانه‌یى) به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستانـی راگەیاند،" ژماره‌یه‌ك مه‌رج سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى خستوویه‌تییه سه‌ر عیراق له‌نێو بوودجه‌ى 2017 به‌وه‌ى ئه‌و مه‌رجانه ئه‌گه‌ر عیراق جێ به‌جێ نه‌كات ئه‌وانیش ناتوانن قه‌رز بده‌ن به به‌رده‌وامى كه ژماره‌یه‌ك مه‌رج هه‌بوو زۆر قورس بوو حكوومه‌تى عیراقیش قه‌بووڵى نه‌كرد به‌ڵام بۆ پله‌ى دامه‌زراندن له‌مه‌رجه‌كان هاتووه هیچ پله‌ى دامه‌زراندن نییه چونكه حكوومه‌تى عیراق تا نزیكه‌ى چوار ملیۆن فه‌رمانبه‌رى هه‌یه كه ساڵانه پێویستى به 51 ترلیۆن خه‌رجى مووچه‌یه بۆ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ئه‌مه‌ش بڕێكى زۆره".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌ى دارایى گوتیشى :" له‌به‌ر زۆرى رێژه‌ى فه‌رمانبه‌ران سندووقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى گوتى نابێت هیچ پله‌ى دامه‌زراندن له نێو بوودجه‌ى 2017 هه‌بێت ته‌نها پلان هه‌یه بۆ كه‌رتى به‌رگرى و ناوخۆ و په‌روه‌رده و ته‌ندروستى نه‌بێت كه ناتوانرێت پله به‌و وه‌زاره‌تانه نه‌درێت چونكه پێویستن."
( سلێڤانه‌یى ) زیاتر گوتیشى، له‌گه‌ڵ نه‌بوونى پله‌ى دامه‌زراندن به‌شێوه‌ى گرێبه‌ستیش نابێت فه‌رمانبه‌ر دابمه‌زرێت ته‌نها گرێبه‌ستى كۆن نوێ دەکرێتەوە ."
نەشوان بەرزنجی




