"١٨یەکەی ئیداری ئازادکراون و پرۆسەی ھێرشکردنە ناومووسڵیش دەستی پێکردووە"

مووسڵ-KDP.info- سەرۆکی لیستی برایەتی وپێکەوە ژیان لەئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دەڵێت، تاوەکو ئێستا ١٨یەکەی ئیداری سەر بەپارێزگای مووسڵ ئازادکراون، کە زۆرینەیان لەسەردەستی ھێزی پێشمەرگە ئازادکراون و لەئێستاشدا تەنیا یەک یەکەی ئیداری ماوە و پرۆسەی ھێرشکردن بۆ ناو مووسڵ دەستی پێکردووە.
(سەیدۆ چەتۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "پێش دەست پێکردنی پرۆسەی رزگارکردنی مووسڵ ھێزی پێشمەرگە١٣یەکەی ئیداری ئازادکردبوو، بەڵام لەدوای دەستپێکردنی پرۆسەکە یەکەئیداریەکانی گەیارە و حەمدانیە و بەرتڵە و باشیک و تلسقۆف ئازادکراون، کە تاوەکو ئێستا ١٨یەکەی ئیداری ئازادکراون و لەئێستادا تەنیا تلکێف ماوە ئازادبکرێت، بەمەش سەرجەم یەکە ئیداریەکان ئازاد دەکرێن کە زۆرینەیان لەسەردەستی ھێزی پێشمەرگە ئازادکراون.
(چەتۆ) گوتیشی: "لەئێستادا سوپای عێراق گۆگجەلیلیشی ئازادکردووە کە تەنیا ١کم لەمووسڵ دوورە و لەناوچەی شەلالاتیش زۆر لەمووسڵ نزیک بوونە و لەلای قەزای تلکێفیش پێشرەوی باشکراوە، بۆیە ھەرکاتێک ئازادکرا پێشرەویەکان بەرەو گەرەکی عەرەبیە دەبێت.
سەرۆکی لیستی برایەتی و پێکەوە ژیان لەئەنجوومەنی پارێزگای مووسڵ دهشڵێت، لەئێستادا لەلایە چەپی مووسڵ پرۆسەی چوونە ناو مووسڵ دەستی پێکردووە و ئەمەش سەرەتای ھێرشکرنە ناو مووسڵە.
(چەتۆ) باسی لەوەشکرد كه تاوەکو ئێستا ٩ھەزار و٥٠٠کەس لەمووسڵ و دەوروبەری ئاوارەی ھەرێمی کوردستان بوونە و لەناوچەی خازریش خەڵک بەردەوام ئاوارە دەبن.
بڵند ئیبراھیم




