٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەغدایی داوا لە چەکدارانی دەکات تورکیا داگیر بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  خەلیفە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش (ئەبوبەکر بەغدایی) باوەڕیی خۆی بە سەرکەوتن ڕادەگەیێنێ و داوایش لە چەکدارانی دەکات، هێرش بکەنە سەر تورکیا و داگیری بکەن.


لەو تۆمارە دەنگییەیدا کە ٣١خولەکە و دووەم تۆماری دەنگییەتی لەو دووساڵەی دروستبوونی ڕێکخراوەکەیدا و دەستبەسەرداگرتنی ناوچەگەلێک لە عێراق و سووریادا هەروەها دەڵێ، "شەڕی دوژمنانی خوا بکەن و باوەڕی پتەومان هەیە بەوەی سەردەکەوین."


(بەغدایی) لە دێسەمبەری ٢٠١٥ـدا بوو یەکەم لێدوانی بۆ شوێنکەوتووانی دا، گوتی، ئەو بۆردوومانەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کە ئەمەریکا رابەرایەتی دەکات و ڕووسیایش لە لایەکی دیکەوە، لە هێزی ڕێکخراوەکەی کەم ناکەنەوە.


ئەم تۆمارە دەنگییەش پاش ئەوە دێت کە لە١٧ـی مانگی ڕابردووەوە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنەوەی مووسڵ لە چنگی داعشان بەرپا کراوە و زۆر ناوچەی داگیرکراویش ڕزگار کراون.
خەلیفەکەی داعشان ڕوو لە خۆکوژەکانی دەکات و پێیان دەڵێ، شەوی کافران بکەن بە ڕۆژ و ماڵەکانیان بەسەردا بڕووخێنن و بە خوێنیان ڕووبار دروست بکەن.


(بەغدایی) داوایشی لە شوێنکەوتووانی کرد، هێرش بکەنە سەر تورکیا چونکە لەگەڵ "مولحید"داندا هاوپەیمانەتی بەستووە. تورکیا داگیر بکەن. "سەربازانی خەلافەت لەسەر خاکی شام، سەربازی تورک بکوژن چونکە خوێنی هەریەکەیان وەک هیی سەگ وایە."

 

هەواڵی پەیوەندیدار