٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هێرشی هێزەکانی سوپای عێراق بۆ چوونە نێو مووسڵ بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  هێزەکانی عێراق پاش زیاتر لە دووساڵ داگیرکردنی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە، بۆ یەکەم جار توانییان بچنە نێو ئاواییەکانی مووسڵەوە.

هێزێکی تایبەتی سوپای عێراق، دوێنێ سێشەممە و لە هەڵمەتی رازگارکردنەوەی مووسڵدا خۆیان گەیاندە بارەگای تەلەڤزیۆنی حکوومەت کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەو شارەوە.
بەگوێرە زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان، داعش لەو شەڕانەدا بەرگریێکی سەختی کردووە و چەکی قورس و سووک لە هەردوو لاوە بەکار هاتوون.
لە گۆگجەلییش کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی مووسڵەوە، لە نێوان ‌هێزی دژەتیرۆری عێراق و داعشاندا پێکدادانی توند بەرپا بووە.
هەر لە چوارچێوەی پێشڕەوییەکانی سوپای عێراقدا، هێزەکان بەرەو ناوچەی موفتی چوون. سەرجاوەکانی سوپای عێراق وا دەڵێن.
تۆڕی ڕاگەیاندنی جەنگیی سەربە حکوومەتی عێراق دەڵێ، فیرقەی ١٦ لە میحوەی باکووری شارەکەوە گوندەکانی عەباس حوسێن، ڕاحەی ئەغەواتیان ڕزگار کردوون شەلالاتیشیان پاک کردووەتەوە، ئێستایش هێزەکانی عێراق لە دەورووبەری سادە بعوێزەن و پێشڕەوییس بەردەوامە.
ڕاشیگەیاندووە، فیرقەی ٩ی زریپۆش و لیوای سێ و فیرقەی یەک، لە میحوەری ڕۆژئاواوە، لە ناوچەی شەهرەزادە و هەوڵ دەدا بچێتە ناوچەی موفتیی نوێوە.
بەگوێرەی لێدوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق(حەیدەر عەبادی)، لە نیو مووسڵدا ٣٠٠٠بۆ ٥٠٠٠هەزار جەکداری داعشی لێن کە لە ٢٠١٤ەوە مووسڵ لەو شارەن، هیچ ڕێگایەکی یدکەیشیان بەردەست نییە، یان مردن یانیش خۆبەدەستەوەدانە.
لەو ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی مووسڵەدا نزیکەی ٥٠هەزار سەرباز و پێشمەرگە و هێزی سوننەکان و هەندێک هێزی میلیشیای حەشدی‌شەعبی بەشدارییان کردووە.
١٧ی مانگی رابردوو، هێزەکانی پێشمەرگە هەڵمەتی ئازادکردنەوەی دەوروبەری مووسڵیان بەرپا کرد و بە ڕزگارکردنی ناوچەگەلێک، ڕییان بۆ هێرشی هێزەکانی سوپای عێراق والا کرد تا هێرشیان بۆ سەنتەری ساری مووسڵ بەرپا بکەن.
لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا، هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش کە ئەمەریکا رابەرایەتی دەکات، لە ئاسمانەوە و بە چڕی مۆڵگەی داعشان دەکاتە ئامانج.

هەواڵی پەیوەندیدار