سبەی لیژنەی دارایی دەست دەکاتە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی بوودجە
_(1)__2016_11_01_h19m31s32__HK.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی دارایی دەڵێت، سبەی لیژنەکەیان دەست دەکا بە ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پڕۆژەیاسای بوودجەی گشت عێراق بۆ ساڵی دابێ؛ دەبێ بە مانگێک تەواوی بکەن.
حاکم سەرحان سلێڤانەیی بەماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای بوودجە کراوە و ڕەوانەی لیژنەکەی ئێمە کراوە کە ١٠٠ترلیۆن دینارە و ٧٩ترلیۆنیش خەرجیە و پشکی ھەرێمی کوردستانیش ١١ترلیۆن دینارە؛ جا بڕیارە سبەی دەست بەئامادەکردنی ڕاپۆرت بکەین لە لیژنەی دارایی دەربارەی بوودجە."
حاکم سەرحان سلێڤانەیی گوتیشی، پێویستە تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە ڕاپۆرتی خۆمان ئامادە بکەین دەربارەی پڕۆژەیاسای بوودجە و پاشان بخرێتە دەنگدانەوە.
بڵند ئیبراھیم




