٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش پردی نێوان بەعوێزە و شەلالاتی تەقاندەوە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ داعش بۆ ڕێگرتن لە ھێرشەکانی سەر مووسڵ پردی نێوان بەعوێزە و شەلالاتی تەقاندەوە و، ٦٣ چەکداری خۆیشیانی گوللەباران کرد.

 

سەعید مەموزینی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکەی داعش بۆ ئەوەی بەری پێشڕەوییەکانی ھێزەکانی عێراق بگرێ، پردکەی نێوان بەعوێزە و شەلالاتیان لە باکووری مووسڵدا تەقاندەوە."

 

سەعید مەموزینی گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ داعش ٦٣ چەکداری خۆیانی گوللەباران کرد؛ ئاخر لە سەنگەرەکانی شەڕ ڕایان‌کردبوویەوە؛ گوایە هەم ورەی چەکدارانی خۆیانی پێ بەرز دەکەنەوە و، هەم هەڕەشەیان لێ دەکەن نەکا ئەوانیش ڕابکەنەوە."

 

بڵند ئیبراھیم

 
 
 

هەواڵی پەیوەندیدار