٤٨٠ داعش کوژراون

مووسڵ-KDP.info- لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕی ئازادکردنی مووسڵ تا ئێستا نزیكەی ٥٠٠ چەكداری تیرۆریستی داعش كوژراون و زۆربەی كوژراوەكانیش سەربە هێزی ئەشبال ئەلخیلافەن كە هێزێكی تایبەتی داعشە لە مووسڵ دا.
(عسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتی لە مووسڵ بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند" لەسەرەتای دەستپێكردنی شەڕی گرتنەوەی مووسڵدا تا ئێستا ٤٨٠ چەكداری تیرۆریستی داعش كوژراون كە لەو ژمارەیەدا ٣٠٠ چەكداری داعش سەربە ئەشبال ئەلخیلافە كە بە دڕەندەترین هێزی نێو گروپی تیرۆریستی داعش ناسراون .
عسمەت رەجەب دەیشڵێ، زۆربەی بازار و شوێنە بازرگانییەكانی نێو سەنتەری شاری مووسڵ بەهۆی دەستپێكردنی شەڕەوە داخراون زۆر بەكەمی خەڵكی هاتووچۆی دەرەوەی ماڵەكانیان دەكەن، دانیشتوانی شاری مووسڵ بە ترسەوە دەڕوانە پێشڕەویەكانی سوپای عێراق و هیچ لەبارەی چارەنووسی خۆیانەوە لەنێوانی سوپا و داعشدا نازانن.
قائید میرۆ




